به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ بارانبارین له‌زۆربه‌ی ناوچه جیاجیاكان ده‌ستپێده‌كات و له‌ناوچه شاخاویه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رماش رو له‌نزمبونه‌وه ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له سنوری پارێزگای هه‌ولێر و كه‌ركوك نمه باران و بارانی مامناوه‌ند به پچڕپچڕی ده‌بارێت، به‌ڵام له ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم (پارێزگای دهۆك و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی زاخۆ و سۆران و ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان ) ڕێژه‌ی دابارین زیاتر ده‌بێت بارانی مامناوه‌ند له زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه تا كاته‌كانی شه‌و به‌رده‌وامی ده‌بێت، هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت هه‌ندێك كات بارانبارین به شێوه‌ی لێزمه باران و هه‌وره تریشقه بێت، هه‌روه‌ها له ناوچه شاخاوییه‌كان به‌فربارین ده‌بێت .
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، پله‌كانی گه‌رما پله‌كانی گه‌رما به نزیكی 2 تا 4 پله نزمده‌بنه‌وه، له ناوچه شاخاوییه‌كان 5 - 7 پله نزمتر ده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
ماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی شه‌ممه ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت نمه باران و بارانی مامناوه‌ند به پچڕپچڕی له سنوری پارێزگای دهۆك و ئیداره‌ی سۆران ده‌بارێت هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری بارینی به‌فرێكی كه‌م له ناوچه شاخاویه‌كانی باكور هه‌یه، پله‌كانی گه‌رماش نزیكده‌بنه‌وه له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.
ه‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی
هه‌ولێر 15 پله‌ی سیلیزی
پیرمام 8 پله‌ی سیلیزی
سۆران 10 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران 1 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی 13 پله‌ی سیلیزی
چه‌مچه‌ماڵ 15 پله‌ی سیلیزی
دهۆك 8 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ 9 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 15 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 20 پله‌ی سیلیزی


وەڵام بدەوه