بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی شارەوانی دھۆک دەڵێت لە پارێزگای دھۆک دوو پڕۆژەی گەورە لە بواری جێبەجێکردن دان.
شێروان حەسەن، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی شارەوانی دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "پڕۆژەی ستی سەنتەر لە سەنتەری پارێزگای دھۆک لە بواری جێبەجێکردن دایە، نزیکەی ٤.٥کم قیڕکردن و ٩کم شۆستەیە، بەشێوەیەکی زۆر باش دروستدەکرێت بۆ ئەوەی لۆدی سەر بازاڕ کەمبێتەوە، بە دوو قۆناغ جێبەجێ دەکرێت بەھۆی ئەوەی جادەکانی بازاڕی دھۆک کۆن بوونە، ئەوە ھەنگاوێکی باشی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە، ماوەی پڕۆژەکە ساڵێک بوو، کەمتر لەو وادەیە تەواو دەبێت، ئێستا ٧٠%ی تەواو بووە و لە قۆناغی قیڕتاوکردن دایە، قۆناغی دووەم لە ٢٦ی ئەم مانگە تاوەکو ٢ی مانگی داھاتوو جێبەجێ دەکرێت، ئەگەر کەشوھەوا لەبار بێت پڕۆژەکە دەکەوێتە خزمەت ھاووڵاتییان."
شێروان حەسەن گوتیشی "خۆی سەرەتا پڕۆژەکە تەنیا ڕێگای ناوبازاڕ بوو، دواتر ھەندێک کۆڵانیشی بۆ زیادکرا بەمەش بودجەی پڕۆژەکە دەگاتە ٣ملیار و ٤٠٨ملیۆن دینار."
دەشڵێت "جگە لەوە پاڕکی ئالۆکە لە بواری جێبەجێکردن دایە کە یەکێکە لە پاڕکە گەورەکان لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و عێراق کە ڕووبەرەکەی ملیۆنێک و ٥٧٥ ھەزار مەتر دووجایە و بەردەوام کاری تێدا دەکرێت، ئێستا سیاج و ئاوەڕۆی لێ دروست دەکرێت، ھەندێک زیادەڕۆیی تێدابوو چارەسەر کراوە و خەڵک قەرەبوو کراوەتەوە، پارکێکی زۆر گەورەیە بودجەکەی ١٢٨ملیار دینارە، بۆیە دەبێتە شوێنێکی باشی حەوانەوە بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش بۆ خەڵک و ڕێژەی سەوزاییش لە دھۆک زیاد دەکات."
دوو پڕۆژەی گەورە لە جێبەجێکردن دان
8رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
بنکەیەکی دیکەی سەربازی تەختی زەوی کرا
1 رۆژ پێش ئێستا
هێرشى گەورە کرایە سەر بنکەکانى پاسداران لە پیرانشار
1 رۆژ پێش ئێستا
عێراق پەیامێکى بەپەلەى بڵاو کردەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران بریاری کۆتایی دا
1 رۆژ پێش ئێستا
بارەگای سوپای پاسداران تەخت کرا
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه