KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلی بارانی بەخووڕ تەرزەوە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارینی بەخووڕ بە هەورەبرووسکەی بەهێز و تەرزەوە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە.
ئەمشەو پێنجشەممە 12/2/2026، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "لە درەنگانی شەوی هەینی لەسەر شەممە 14/2/2026 بۆ کاتی بەرەبەیان شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین و هەورەبرووسکەی بەهێز و تەرزە تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بڕ و جۆری بارانبارین بەپێی کات و شوێن دەگۆڕێت."
ئاماژە بەوەش دراوە: "سەرەتای بارانبارینەکە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، دهۆک، ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە دەستپێدەکات و لە کاتەکانی نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە کاریگەری شەپۆلەکە فراوانتر دەبێت و تەواوی ناوچەکانی هەرێمی دەگرێتەوە."
روونیش کراوەتەوە: "لە ناوچەکانی بادینان، کۆیە، سۆران، ڕاپەڕین، سلێمانی و هەڵەبجە ئەگەری بارانبارینی مامناوەند بۆ بارانی بەخووڕ و بەلێزمە هەیە و زۆرترین بڕی بارانبارین دەکەوێته ئەو ناوچانە و پێشبینی دەکرێت بڕی باران لەنێوان 20 بۆ 40 ملم بێت."
ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی جەختیشی کردووەتەوە: "کاریگەری ئەم شەپۆلە بە پلە دوو لە ناوچەکانی هەولێر و دەورووبەری دەبێت کە ئەگەری بارانی مامناوەند بۆ بارانی بەخووڕ هەیە، بە پلە سێش لە ناوچەکانی باکووری گەرمیان و کەرکووک ئەگەری ئەگەری نمەباران بۆ بارانی مامناوەند هەیە."
راشی گەیاندووە: "لە درەنگانی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە کاریگەری شەپۆلەکە بەرەو لاوازبوون دەچێت و بارانبارین کۆتایی دێت و لەماوەی ئەم شەپۆلەشدا پلەکانی گەرما 3 بۆ 4 پلەی سیلیزی دادەبەزێت و خێرایی با لە باشووری ڕۆژهەڵات چالاک دەبێت و لە هەندێ ناوچە 40 بۆ 45 کیلۆمەتر تێپەڕ دەکات."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه