بەبڕیارى پارێزگارى هەولێر، کۆنسێرتەکەی محەممەد رەمەزان ڕەتکرایەوە
بەبڕیاری بەڕێز ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، کۆنسێرتی (محەممەد رەمەزان) ڕەتکرایەوە لەبەر ئەوەى ڕەزامەندى هەردولایەنى پەیوەندیدار بەڕێوەبەرایەتى گشتیى گەشت و گوزارى هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێرى وەرنەگیراوە بۆ سازکردنى ئەم کۆنسێرتە لەهەولێرى پایتەخت.
بۆ لەمەو دواش ئاگادارى سەرجەم بنکە و شوێنە گەشتیارییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر دەکەینەوە دەبێت ڕەزامەندى لایەنى پەیوەندیدار وەربگیرێت بۆ سازدانى هەر کۆنسێرت و داوەتکردنى هونەرمەندێک.
ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر
2022.10.11
وەڵام بدەوه