Kurdistan Press - بارانی بەخوڕ بەڕێوەیە بارانی بەخوڕ بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بارانی بەخوڕ بەڕێوەیە

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 1ی 2ی 2026، ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، لە ئەنجامی هاتنی بارستەهەوایەکی شێدار و گەرمی باکووری ئەفریقا و دەریای سوور بۆ سەر ناوچەکانمان سبەی دووشەمە 2/2/2026 بەراورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرما 3 تا 4 پلە بەرز دەبنەوە، لەگەڵ هەستکردن بە گەرما لە زۆربەی ناوچەکان، پاشان لە نیوەڕۆی دوو سبەی رۆژی سێشەمەوە 3/2/2026 بۆ کاتەکانی شەو لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەک لە دەریای ناوەڕاستیشەوە کە بارستە هەوایەکی ساردی لەگەڵ دەبێت دۆخی کەشوهەوا لەسەر ناوچەکانمان ناجێگیر دەبێت و شەپۆلێکی هەورەبروسکە و بارانبارینی بەخوڕ سەرجەم ناوچەکانمان دەگرێتەوە و لە هەندێ شوێنیشدا تەرزە دەبارێت لەگەڵ ئەگەری دروستبوونی لافاوی خێرا لە هەندێ شوێندا و چالاکبوونی بای باشوور بە خێرایی 15-30کم/ک ، کاریگەری ئەم ناجێگیریە توندتر دەبێت لەسەر ناوچەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لەو ناوچانەدا چاوەڕوان دەکرێت رێژەیەکی زیاتر باران ببارێت.

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ روو، بۆ رۆژی چوارشەممەش 4/2/2026 کاریگەری ئەو شەپۆلە بە لاوازی لەسەر ناوچەکانمان تا کاتەکانی شەو بەردەوامی دەبێت لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەی گەرما و بارینەوەی بەفر لەسەر ناوچە شاخاوییەکان لە بەرزی 1200م لەئاستی ڕووی دەریاوە.

رێژەی بارانی پێشبینیکراو بە ملم

پارێزگای سلێمانی 20-35 ملم

پارێزگای هەڵەبجە 20-35 ملم

پارێزگای هەولێر 10-20 ملم

پارێزگای کەرکووک 5-15 ملم

پارێزگای دهۆک 5-10 ملم

ئیدارەی گەرمیان 10-25 ملم

ئیدارەی راپەرین 10-25 ملم

ئیدارەی سۆران 10-20 ملم

هاوكات ئه‌و كه‌شنانه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، دوا بە دوای ئەو شەپۆلەش شەممەی داهاتوو 7/2/2026 شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ناوچەکە دەگرێتەوە و بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا