سەرۆک بارزانی و ئەحمەد شەرع پێوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا
ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی شوباتی 2026، لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرۆک بارزانی و ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا، دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی سووریا و پرسی مافەکانی کوردیان لەو وڵاتەدا تاوتوێ کرد.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا (SANA)، لەو پێوەندییەدا ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا، پابەندیی سووریای بە دابینکردنی تەواوی مافە نەتەوەیی، سیاسی و مەدەنییەکانی کورد دووپات کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە هەموو هاووڵاتییانی سووریا لەبەردەم یاسادا یەکسانن و بێ جیاوازی لە مافەکان سوودمەند دەبن.
لای خۆیەوە، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی گەیشتن بە ڕێککەوتنی گشتگیری نێوان حکوومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)ی کرد و پێویستیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی بە شێوەیەک دووپات کردەوە کە یەکپارچەیی خاکی سووریا بپارێزێت و ئاشتی و سەقامگیری بۆ گەلی سووریا دابین بکات.
شایەنی باسە هەردوولا لەسەر گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگی و کاری هاوبەش بۆ سەرخستنی ڕێککەوتنەکان و چەسپاندنی ئارامی لە سووریا و ناوچەکەدا ڕێککەوتن.


وەڵام بدەوه