مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى پێشترى ئه‌مه‌ریكا له وتارێكدا، باس له گرنگیى هاوپه‌یمانێتیى كورد و ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و ده‌ڵێ، "ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌موو دنیا دووپاتى بكاته‌وه كه پشت له كورد ناكات". پۆمپیۆ باس له‌وه ده‌كات ئه‌حمه‌د شه‌رع پاشخانێكى توندڕه‌وى هه‌یه و وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌و وڵاته‌یش پڕ بووه له تیرۆریستانى پێشوو.
مایك پۆمپیۆ وتارێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه به ناونیشانى، "چاره‌نووسى كورد یه‌كلاركه‌ره‌وه‌یه بۆ ئاینده‌ى سووریا". له سه‌ره‌تادا باس له‌وه ده‌كات ئه‌و هێرشانه‌ى ئه‌حمه‌د شه‌رع كردیه سه‌ر هه‌سه‌ده زۆر ترسناكه، سووریا و ته‌واوى ناوچه‌كه رووبه‌ڕووى مه‌ترسى ده‌كاته‌وه، له‌وه‌یش خراپتر به بڕواى پۆمپیۆ ئه‌وه‌یه، ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كاریى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واوى هێزه‌كانى له سووریا بكێشێته‌وه، ئه‌مه‌یش به رێگه‌خۆشكردن بۆ كاره‌ساتێك وه‌سفی ده‌كات.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ی پێشتری ئه‌مه‌ریكا له وتاره‌كه‌یدا باسى له‌وه كردووه، كورد به‌هێزترین هاوپه‌یمانى ئه‌مه‌ریكا بوون له شه‌ڕى دژ به داعش و له هه‌موویان به به‌هاتر بوون، ئه‌وان بوون دژى سه‌رسه‌خترین دوژمنى ئه‌مه‌ریكا جه‌نگان، له نموونه‌ى داعش و قاعیده، كورد متمانه‌پێكراون، بۆیه له به‌رانبه‌ریشدا نابێت ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌رداریان بێت و پشتیان تێبكات.
پۆمپیۆ پێی وایه كورد له پاراستنى كه‌مینه‌كانى تر‌ى سووریایش به‌شدار بوون له نموونه‌ى مه‌سیحییه‌كان. بۆیه پشتكردنه كورد و هه‌سه‌ده به بڕواى پۆمپیۆ، ئه‌وه نییه كه ئه‌مه‌ریكا هاوپه‌یمانێكى سه‌نگین و دڵسۆز و به ئه‌زموون له ده‌ست ده‌دات، به‌ڵكو ئه‌مه‌ریكا چاره‌نووسى خۆى راده‌ستى هاوپه‌یمانێكى ئه‌زموون ده‌كات كه له‌وانه‌یه دواجار ببنه دوژمنى ئه‌مه‌ریكا.
پۆمپیۆ باس له ئه‌حمه‌د شه‌رعى سه‌رۆكى سووریا ده‌كات و ده‌ڵێ، "پاشخانى سه‌رۆك شه‌رع دیاره كه فه‌رمانده‌یه‌كى سه‌ربه قاعیده بوو، له‌وانه‌یه واشنتن زیاد له پێویست به شه‌رع گه‌شبین بێت، وه‌زاره‌تى به‌رگریى سووریایش پڕه له ئیسلامییه‌كان، هێرشه‌كانیش بۆ سه‌ر كه‌مینه ئاینى و نه‌ژادییه‌كان به‌رده‌وامه". هه‌ر له وتاره‌كه باس له‌وه‌یش ده‌كات كه ته‌نیا دواى مانگێك له هه‌ڵگرتنى سزاكانى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر سووریا، ئه‌حمه‌د شه‌رع ده‌ستى به پێشێلكاریى كردووه.
جارێكى تر مایك پۆمپیۆ دووپاتى ده‌كاته‌وه ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا پابه‌ند بێت به هاوپه‌یمانیى كورده‌وه و ده‌بێت ئه‌مه‌یش بۆ دنیا روون بكاته‌وه، كه پشت له هاوپه‌یمانه‌كانى ناكات و نابێت ده‌سته‌وه‌ستان به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتى تر‌ى ئیسلامى له سووریا بوه‌ستێت. له كۆتایى وتاره‌كه‌دا پۆمپیۆ ده‌ڵێ، "سه‌رۆك تره‌مپ سه‌لماندوویه‌تى بۆ پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هێزى سه‌ربازى به‌كار ده‌هێنێت، با ئه‌مه‌یش بۆ شه‌رع روون بكاته‌وه كه هه‌مان شت له دژى ئه‌و ده‌كات ئه‌گه‌ر سووریا له‌م ئاراسته‌یه‌ى ئێسته‌ى به‌رده‌وام بێت.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
بنکەیەکی دیکەی سەربازی تەختی زەوی کرا
1 رۆژ پێش ئێستا
هێرشى گەورە کرایە سەر بنکەکانى پاسداران لە پیرانشار
1 رۆژ پێش ئێستا
عێراق پەیامێکى بەپەلەى بڵاو کردەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران بریاری کۆتایی دا
1 رۆژ پێش ئێستا
بارەگای سوپای پاسداران تەخت کرا
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه