Kurdistan Press - ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و بەرپرسانی باڵای ئیتالیا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و بەرپرسانی باڵای ئیتالیا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و بەرپرسانی باڵای ئیتالیا

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا

لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ئیتاڵیا، ڕۆژی چوارشەممە 21ی کانوونی دووەمی 2026، لە ڕۆما سەرۆک مەسعود بارزانی و بەڕێز ئەنتۆنیۆ تایانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئیتالیا کۆبوونەوە.

لەو کۆبونەوەیەدا بارودۆخی سیاسیی و دواپێشهاتەکانی ناوچەکە و سوریا بەگشتیی و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش تاوتوێ کران، جەختیش لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان لە ڕێگەی دیاڵۆگ و گفتوگۆی ئاشتیانە کرایەوە دوور لە توندوتیژی شەڕ و پێکدانان.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی ئیتالیا ستایشی ڕۆڵی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی لە پاراستنی پێکەوەژیان و سەقامگیری لە عێراق و کوردستان کرد و هەروەها پێزانینی بۆ هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی هەبوو  بۆ گەیشتن بە ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا  بۆ ئەوەی گەلی کورد لە سووریا تووشی نەهامەتی نەبێت.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارەبوون، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیدان و زیاتر بەرەوپێشخستنی ئەو پەیوەندیانە لە هەموو بوارەکاندا.
هەروەها وەزیری دەرەوەی ئیتالیا پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ حکوومەتی هەرێم و گەلی کوردستان دووپات کردەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا