بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
(وَسَيَعْلَمُ الَّذِينَ ظَلَمُوا أَيَّ مُنْقَلَبٍ يَنْقَلِبُونَ) الشعراء:227.
بە نیگەرانیەکی قوڵەوە ئاگاداری رەوشی بارودۆخی کوردانی رۆژئاواین، کە وێڕای ئەو هەموو ستەم و هێڕش و داگیرکاری و شاربەدەرو تاوانانەی بەرامبەر بە هاوڵاتیانی کورد ئەنجام دەدرێت، وەزارەتی ئەوقافی سوریا گشتاندنێکی بڵاوکردۆتەوەو داوای قنوت و دوعا خوێندن لە سەرجەم پێشنوێژو وتارخوێنانی وڵاتەکەی دەکات بۆ سەرکەوتنی سوپای سوریا بەسەر هاوڵاتیانی کورد، لەگەڵ تەکبیر لێدان لە هەموو مزگەوتان وەک دەربڕێنی خۆشی بۆ سەرکەوتن و فەتحی کوردستانی رۆژئاوا.ئەم بڕیارە وێڕای ئەوەی پەڵەیەکی رەشە بۆ دامەزراوەی ئایینی سوریا، ئاماژەیەکی نامۆیە بۆ وڵاتێک کە بانگەشەی موسڵمانێتی بکات، چونکە ئەم هەنگاوە بە هەموو پێوەرێک پێچەوانەی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە.زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هەڵوێستە شۆڤێنی و نا شەرعیە دەکەین، داواش لە سەرجەم ناوەندو کەسایەتی ئایینی نێو سوریا و جیهانی ئیسلامی دەکەین لەئاست ئەو کردە تاوانکاری و ناڕەوایە هەڵوێستیان هەبێت و ویژدانیانیان بجوڵێت، ئەرکە رێگە نەدەن ستەم و هێڕشکاری لەژێر ناوی ئایینی پیرۆزی ئیسلام پەردەپۆش بکرێت و، ئایەت و چەمک و زاواوەی ئایینی بۆ فەتح و ئیبادەکردنی گەلێکی موسڵمان بەکار بێنن، چونکە ئیسلام بەرییە ئەو جۆرە رەفتارە نامرۆڤانەیە، تەنانەت ئیسلام لەکاتی جەنگیش رێگەی نەداوە ژن و منداڵ و هاوڵاتی قەتلوعام بکرێن.داواش لە سەرجەم وتاربێژانی کوردستان دەکەین لەوتاری هەینی داهاتوو، وێڕای ئیدانەکردنی هێڕشەکان؛ ئەو کردە دژ بە ئایین و ئینسانیە بۆ خەڵک روون بکەنەوەو لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی نەتەوەیی تەئکید لە پەیامی ئاشتی و دیالۆگ و یەکهەڵوێستی گەلی کورد بکەنەوە، کە مایەی خۆشحاڵیە کورد لەهەر چوار پارچە گەلێکی موسڵمانەو دەنگێکی شاز لێرەو لەوێ لەم شوناس و مەبدەئە ئایینە کەم ناکاتەوە، مایەی شەرمەزاریشە بۆ ئەوانەی لەژێر ناوی ئیسلام دەیانەوێ تاوان و هەڵسوکەوتی ناموسڵمانانە بشەرعێنن..
مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
20ی1ی2026
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه