مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە: هێرشەکان بەشێوەیەکی مەترسیدار زیادی کردووە
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە رای گەیاند، سڵاو لە خۆڕاگری گەل و شەڕڤانان لە هەموو ئەو ناوچانەی کە کەوتوونەتە بەر هێرشی دڕندانە و کوشتنی سیستماتیکی کورد.
هێرشەکان بە شێوەیەکی مەترسیدار پەرەی سەندووە بۆ سەر ئەو دامەزراوانەی کە چەکدارانی دا*عش و کەسوکارەکانیان لە کەمپی ئەلشەدادی و ئەلهۆڵ ڕاگیراون.
کەمپی هۆڵ لە ئێوارەی دوێنێوە هێرشی توندوتیژی و هەوڵی هێرشکردنە سەری و دەستبەسەرداگرتنی بە زۆر لێدراوە.
پاسەوانان لە کەمپی هۆڵ ڕووبەڕووی هێرشی کاروانە سەربازییەکان و زرێپۆشەکان و تانکەکان بوونەتەوە، ئەمەش ناچاریان کردووە بکشێنەوە.
حکومەتی سوریا بەردەوامە لە هێرشە توندەکانی بۆ سەر شارەکانی حەسەکە و لادێکانی، هەروەها شاری کۆبانی.
دیمەشق وەڵامی هیچ کام لە دەستپێشخەرییەکانی ئاگربەستی نەداوەتەوە کە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا دەستیپێکردووە.
ئێمە کشاینەوە بۆ ئەو ناوچانەی کە زۆرینەیان کوردن، پاراستنیشیان هێڵێکی سوورە کە درێغی ناکەین لە بەرگریکردن.


وەڵام بدەوه