ئەمڕۆ سێشەممە 1/20 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان, لە داڤۆس ، پێشوازی لە جاسم محەمەد ئەلبدێوی ئەمینداری گشتیی نوێی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەوڵ و گفتوگۆی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ئاڵوگۆڕ کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی کەنداو.
شەڕ و پێکدادانەکانی سووریا، تەوەرێکی دیکەى دیدارەکە بوو.
سەرۆکی حکوومەت نیگەرانیی قووڵی خۆی لە پەرەسەندنی گرژی و شەڕ دەربڕی و جەختی لە پاراستن ئاشتی و سەقامگیری و ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکانی سووریا کردەوە.


وەڵام بدەوه