سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە داڤۆس دەرفەتێکە بۆ کورد بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان.
ئەمشەو دووشەممە 19/1/2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانەی کردنەوەی ماڵی کوردستان لە داڤۆس رایگەیاند: "زۆر خۆشحاڵم كە جارێكی تریش توانیمان لێرە لە داڤۆس بە یەك بگەینەوە و بە ناوی خودا ماڵی كوردستان لە داڤۆس ئەمساڵیش دەكەینەوە كە بۆ چەند رۆژی داهاتوو دەرگای كراوە دەبێت بۆ ئێوەی بەڕێز و خۆشەویست، هەروەها بۆ میوانە بەڕێزەكانیش كە دەتوانن سەردانی ماڵی كوردستان بكەن لێرە لە داڤۆس لەو چەند رۆژەی كە كۆڕبەندی ئابووریی جیهانی داڤۆس لێرە هەموو ساڵێك ئەنجام دەدرێت."
گوتیشی: "ئەمە چەندین ساڵە كە شاندی كوردستان هەمیشە بەشدارە لە كۆڕبەندی داڤۆس كە یەكێكە لە كۆڕبەندە هەرە گرنگەكانی دونیا بۆ بەیەكەوە گەیاندنی سەرانی سیاسی و سەركردەكانی ئابووری لە سەرتاسەری جیهان. هەموو ئەو سەركردانە، سەرۆكەكان دێن لێرە كۆدەبنەوە بۆ ئاڵوگۆڕكردنی بیروباوەڕەكان، بۆ گۆڕینەوەی بۆچوونەكان لەبارەی ئاڵنگارییەكان، دەرفەتەكان، چ لە رووی سیاسی، چ لە رووی ئابووری، ئەمە دەرفەتێكیشە بۆ ئێمەی كورد، خەڵكی كوردستان كە بتوانین بێین لێرە بەشدار بین بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندییەكانمان چ لەسەر ئاستی سیاسی بێت یان لەسەر ئاستی ئابووری بێت. هەروەها بازرگانەكانمان، وەبەرهێنەرەكانمان، سەرمایەدارەكانمان، ئەو دەرفەتەیان بۆ بڕەخسێت لێرە لەگەڵ سەركردەكانی تری جیهان دیدار بكەن، گفتوگۆ بكەن، پەیوەندیی دروست بكەن و دەرگای زیاتریش بۆ كوردستان بكەنەوە بە رووی وەبەرهێنەرانی دونیا كە ئەو دەرفەتە لەوانەیە پێشتر وەكوو پێویست نەبووبێت، یانیش خەڵك زۆر شارەزای ئەو دەرفەت و فورسەتانە نەبووبێت كە لە كوردستان هەیە."
ئاماژەشی بەوە دا: "من سوپاسی هەموو ئەو وەبەرهێنەر و بەڕێزانە دەكەم كە سپۆنسەری ماڵی كوردستانیان كردووە، ئەمە بۆ سێیەمین ساڵە و هەر ساڵیش ماشەڵا گەورەتر دەبێت و بە ڕێژەیەكی فراوانتر بزنسمەن و سەرمایەدارانی كوردستان لەم كۆڕبەندە بەشداری دەكەن. نازانم ساڵی داهاتوو لەوانەیە شوێنەكە بەشیشمان نەكات و دەبێ لە شوێنێكی گەورەتر بگەڕێین."
سەرۆکی حکوومەت راشی گەیاند: "هیوادارم بتوانین لەو چەند رۆژەی داهاتوو چەندین دیداری گرنگ ئەنجام بدەین لەگەڵ سەرۆك و سەركردەكانی جیهان، بێگومان ئەوەی لامان گرنگ و مەبەستە ئەمەیە كە ئێمە بتوانین بارودۆخی هەرێمی كوردستانیان لەگەڵ باس بكەین، چ لە رووی سیاسی و چ لە رووی ئابووری و لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان بتوانین پشتیوانییەكی زیاتر لە سەرانسەری جیهان بۆ خەڵكی كوردستان دابین بكەین و رێگەشیان بۆ خۆش بكەین كە ئەوان بتوانن بێن سەردانی كوردستان بكەن و وەبەرهێنانی زیاتریش لە كوردستان بكەن ئینشائەڵا."
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی : داڤۆس دەرفەتێکە بۆ کورد
1 رۆژ پێش ئێستا
بریاری شەڕ درا
1 رۆژ پێش ئێستا
فەرهاد شامی : شەڕی مان و نەمان دەکەین
1 رۆژ پێش ئێستا
ئیسرائیل هاتە دەنگ
1 رۆژ پێش ئێستا
عێراق هێزی جوڵاند
1 رۆژ پێش ئێستا

وەڵام بدەوه