Kurdistan Press - مەزڵوم عەبدی : کورد دەستبەرداری دەستکەوتەکانی شۆڕش نابێت مەزڵوم عەبدی : کورد دەستبەرداری دەستکەوتەکانی شۆڕش نابێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەزڵوم عەبدی : کورد دەستبەرداری دەستکەوتەکانی شۆڕش نابێت

مەزڵوم عەبدی فەرماندی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات-هەسەدە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی شەڕ ڕایگەیاند: ڕۆژئاوا شەڕێکی دژواری پلانبۆداڕێژراوی بەسەردا سەپێندرا زۆر هەوڵدرا بۆ ڕاگرتنی شەڕەکە بەڵام بێئەنجامبوو چونکە چەندین لایەن تیایدا بەشداربوون، کشانەوە لە ڕەققە و دێرەزوریش لەپێناو پاراستنی خەڵکانی سڤیل و گەورەنەبووونی قەبارەی زیانەکانبووە.
 
فارمانداری هەسەدە وتیشی ئەوەی ئێستا هەیە بۆ قۆناغێکە و لەپێناو خوێنبەربوونێکی گەورەتری سوریا بووە، چونکە هەوڵەکان بۆ ئەوەبوون سوریا ڕووبەڕووی شەڕی ناوخۆ بکرێتەوە، جارێ ڕێککەوتن قسەی لەسەر دەکرێت و گفتوگۆی دەوێت.
 
مەزڵوم کۆبانێ ئاماژەی بەوەشدا، کورد بەدرێژایی 14 ساڵی ڕابردوو بە خوێن بەرگریی کردوە و چەندین دەستکەوتی بەدەستهێناوە بە خەباتی خۆی، ئێستاش با گەل دڵنیابێت لەوەی کە دەستبەرداری دەستکەوتەکانی شۆڕش نابین و تێکۆشان درێژەی هەیە، لە کۆتاییشدا سەرکەوتن هەر بۆ کوردە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه