Kurdistan Press - ئاسایشی هەولێر باندێکی دەستگیر کرد ئاسایشی هەولێر باندێکی دەستگیر کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاسایشی هەولێر باندێکی دەستگیر کرد

هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر باندێکی رێگریکردنی لە هاووڵاتیان دەستگیر کرد.
ئەمشەو یەکشەممە 18/1/2026، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردووەتەوە: "دوای ئەوەی لە چەند حاڵەتێکی ڕێگریکردن لە چەند هاووڵاتیەک  ئاگادار کراینەوە کە چەند کەسێکی نەناسراو  هێرشی کردۆتە سەریان و ڕێگریان لێکراوە و لە ژێر هەڕەشەدا هەرچی پارەیان لەلابووە  لێیان وەرگیراوە، دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانمەوە دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچوون کراو بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتبارمان دەستگیر کرد کە هەڵسابوون بە ئەنجامدانی ئەم تاوانە،  بەناوەکانی (د، د، أ)، ( أ، م، خ) و (ع، ک، س)."
ئاماژە بەوەش کراوە: "ئەم تۆمەتبارانە لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکەیان سوکایەتی و گرتەڤیدیۆی قوربانیەکانیان  تۆمار کردووە، تاکو وەک بەڵگەیەک لە بەردەستیان بێت و قوربانییەکە نەتوانی سکاڵای یاسایی لە دژیان  تۆمار بکات."
هەروەها ئاسایشی هەولێر سوپاسی هاووڵاتیان دەکات کە هەمیشە هاوکاریانن لە پێدانی زانیاری.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه