Kurdistan Press - مەرجەکانی پێدانی زەوی بە مووچەخۆرانی گرێبەست ڕاگەیاندرا مەرجەکانی پێدانی زەوی بە مووچەخۆرانی گرێبەست ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەرجەکانی پێدانی زەوی بە مووچەخۆرانی گرێبەست ڕاگەیاندرا

بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە گرێبەستەکانیش زەوی وەردەگرن، ئێستا خەریکی ئامادەکردنی ڕێنمایین و لە قۆناغی کۆتایی دایە، بەم نزیکانە دەست بە ڕێکاری پێدانی زەوی بە گرێبەستەکان دەکرێت، مەرجەکانیش ھەمان مەرجی فەرمانەرە ھەمیشەیەکانە."
سەربەست مەولود، بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی  "ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری داوە ئەوانەی گرێبەستن ھاوشێوەی ھەمیشەیەکان لە وەرگرتنی زەوی سوودمەندبن، ئێستا چاوەڕێ دەکەین ڕێنمایی دەربچێت و دەست بە ڕێکاری پێویست بکەین، ڕێنمایەکانیش لە نێوان ئێمە و ئەنجوومەنی وەزیران ئامادە دەکرێن، ئێستا لە قۆناغی کۆتاییدایە، هەر دەربچێت لە ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە و دەست بە کارەکان دەکرێت بۆ ئەوەی ڕەزامەندییان بۆ وەربگیرێت، دواتر بۆ شارەوانییەکان ڕەوانە دەکرێت بۆ ئەوەی زەوییان پێ بدرێت."
سەربەست مەولود گوتیشی "مەرجی پێدانی زەوی بە گرێبەستەکان ھەمان ئەو مەرجانەن کە بۆ ھەمیشەیەکان دیاریکراون، پێویستە ھەشت ساڵ  خزمەتی ھەبێت، پێشتر زەوی وەرنەگرتبێت، لە ماوەیەکی نزیک ڕێنمایی دەردەچێت و لە ڕۆژنامە بڵاو دەکرێتەوە و دەست بە ڕێکارەکان دەکەین بۆ ئەوەی زەوی بە گرێبەستەکانیش بدرێت، چونکە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەرچووە گرێبەستەکانیش لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه