Kurdistan Press - شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە نەمسا شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە نەمسا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە نەمسا

شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ڤییەننای پایتەختی نەمسا.

ئامانجی سەرەکی ئەم سەردانە، تاوتوێکردنی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و واژووکردنی ڕێککەوتنێکی فەرمییە لە بوارەکانی ئاسایش، ئابووری، بازرگانی و پرسی پەنابەران، کە بڕیارە لەنێو باڵەخانەی وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەدا ئەنجام بدرێت.

بڕیارە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان زنجیرەیەک کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای نەمسا ئەنجام بدات، کە یەکەمیان لەگەڵ وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە دەبێت.

بانگهێشتکردنی شاندەکەی هەرێم بۆ نێو باڵەخانەی وەزارەتی ناوخۆی نەمسا، ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ گرنگیپێدانی ئەو وڵاتە بە پێگەی هەرێمی کوردستان، هەردوو لا مەبەستیانە لە ڕێگەی ئەم دیدارە نوێیەوە، پەیمانی هاوپەیمانی و پشتیوانی نێوانیان دووپات بکەنەوە و ئاستی هاوکارییەکان بۆ قۆناغێکی پێشکەوتووتر بگوازنەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه