Kurdistan Press - د. محەمەد خورشید : ده‌بێت پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق به‌ مه‌رج بێت د. محەمەد خورشید : ده‌بێت پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق به‌ مه‌رج بێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

د. محەمەد خورشید : ده‌بێت پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق به‌ مه‌رج بێت

ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ كابینه‌ی پێشووی حكوومه‌تی عێراق حەفت مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هەرێمی كوردستان نه‌دراوه‌، وێڕای ئه‌و هه‌موو ئاسته‌نگییانه‌ی له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی ناردنی مووچه‌ دروست كرا، كه‌چی نه‌توانرا له‌ دوای بەفەرمی هه‌نارده‌كردنەوەی نه‌وتی كوردستانیش پابه‌ندیی به‌ شایسته‌ داراییه‌كانه‌وه‌ بكرێت و هه‌ر رۆژه‌و بیانوویه‌ك ده‌دۆزرێته‌وه‌.
د. محەمەد خورشید، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی، ڕایگەیاند: "ئه‌گه‌ر كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر هه‌مان ئاراسته‌ی ئێستای كابینه‌ی حكوومه‌ت بڕوات، هیچیمان نه‌كردووه.‌ له‌ ماوه‌ی كابینه‌ی رابردوودا حەفت مووچه‌ نه‌دراوه‌ به‌ فه‌رمانبه‌رانی كوردستان، جیا له‌وه‌ش، به‌پێی یاسای بودجه‌ی عێراق مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كوردستان نه‌كراوه،‌ هاتوون ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م مووچه‌ دروست ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی داوای بودجه‌ نه‌كه‌ین. به‌پێی سه‌رژمێریی عێراق ئێمه‌ زیاتر له‌ %14ی عێراق پێكده‌هێنین، كه‌چی بە له‌ %7ی بودجه‌ش مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ نه‌كراوه،‌ بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌مجاره‌ شەڕ بۆ تەواوی مافە دەستوورییەكان و بودجه‌ی كوردستان بكرێت نه‌ك بۆ مووچه.‌ به‌غدا وێڕای ئه‌وه‌ی ئاماده‌ نه‌بووه‌ بودجه‌ی كوردستان بنێرێت، لە دوای ده‌ستپێكردنەوەی هه‌ناردنه‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستانیش ئاماده‌ نه‌بووه‌ پابه‌ند بێ بە رێككه‌وتنه‌كان و هه‌ر رۆژه‌و بیانوویه‌ك ده‌دۆزێته‌وه،‌ بۆ ئه‌وه‌ی سزای خه‌ڵكی كوردستان بدات.“
ئه‌وه‌شی خسته‌ روو: ”ده‌بێت پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق به‌ مه‌رج بێت، لایه‌نی عێراقی ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت عێراق سه‌قامگیر بێت و حكوومه‌ت دروست بكرێت، ده‌بێت چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی خۆیان ده‌كه‌ن، ئاواش سه‌یری فه‌رمانبه‌رانی كوردستان بكه‌ن، خۆ ناكرێت هه‌موو رۆژێ شاند له‌ هه‌ولێره‌وه‌ بچێت بۆ به‌غدا، مووچه‌ دێت یان نایه‌ت؟ ده‌بێت ئه‌مه‌ به‌پێی یاسای بودجه‌ی یه‌كلا بكرێته‌وه‌ و به ‌ره‌زامه‌ندیی لایه‌نی كوردی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یاسای بودجه‌ی 2026 په‌سه‌ند بكرێت، بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵیش ئه‌گه‌ر زانرا عێراق پابه‌ندیی پێوه‌ ناكات، رێكاری دیكه‌ بدۆزرێته‌وه،‌ چونكه‌ له ‌یاسای بودجه‌ی كابینه‌ی رابردوودا بۆ 2023 و 2024 و 2025 فێڵێكی گه‌وره‌ له‌ كورد كرا، جگه‌ له‌وه‌ی ناردنی پشكی كوردستانیان به‌سته‌وه‌ به‌ ناردنی 120 ملیار دیناری ناوخۆ، له‌هه‌مان كاتدا 7 مووچه‌یان نه‌داوه‌.“

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه