Kurdistan Press - مژدەی خۆش بۆ شوفێران هات مژدەی خۆش بۆ شوفێران هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مژدەی خۆش بۆ شوفێران هات

وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری لێخۆشبوون لە سزای دواکەوتنی گرێبەستی ئەلیکترۆنیی ئۆتۆمبێلی بۆ شۆفێران دەرکرد و ڕاشیگەیاند، تاوەكوو 1ـی شووبات سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەكان بكەن. 
ئەمڕۆ یەكشەممە 11ـی 1ـی 2026، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڵاوی کردەوە، كە "وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی نوێی بۆ کارئاسانیی هاووڵاتییان دەرکرد، بەپێی بڕیارەکە لێخۆشبوون بۆ سزای دواکەوتنی ئەو گرێبەستە ئەلیکترۆنییانە دەردەچێت، کە لە ماوەی یاسایی 60 ڕۆژدا مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارییەتییان بۆ نەکراوە."
ئاماژەی بەوەش داوە، ئەم بڕیارە هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە، کە بە هەر هۆکارێک بێت نەیانتوانیوە لە کاتی دیاریکراودا ئۆتۆمبێلەکانیان تۆمار بکەن، بەو مەرجەی تاوەکوو ڕێککەوتی 1ی شووباتی 2026، سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری، جەختی لەوە کردووەتەوە: "ئەم هەنگاوەی وەزارەتی ناوخۆ لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندایە بۆ کەمکردنەوەی بارگرانیی دارایی لەسەر شانی هاووڵاتییان و ڕێکخستنەوەی مامەڵەکانی هاتوچۆ بە شێوازێکی سەردەمیانە و ئەلیکترۆنی."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه