لە بەیاننامەیەکی فەرمی ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە ئایندەی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب ڕاگەیاند و ئامادەیی خۆی نیشان دا بۆ دووبارە جێگیرکردنەوەی هێزەکانی لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتیدا.
ئیدارەی خۆسەر جەختی لەوەشکردووەتەوە، پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی مەدەنی لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە سەرووی هەموو ئەولەویەتەکانیاندایە. لەم سۆنگەیەشەوە، پێشوازی لە پێشنیازی لایەنە نێوەندگیرە نێودەوڵەتییەکان دەکەن بۆ گواستنەوەی ئەو هێزانەی ئێستا لە شێخ مەقسوود جێگیرن بەرەو ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات بە شێوەیەکی سەلامەت.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، ئیدارەی خۆسەر جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوەی بەستووەتەوە بە چەند مەرجێکی سەرەکییەوە کە گەرەنتی مافی دانیشتووانی ناوچەکە بکات، ئەوانیش: دابینکردنی گەرەنتی بۆ مانەوە و بەردەوامیی هێزە ئەمنییە ناوخۆییە کوردییەکان (ئاساییش) لەناو گەڕەکەکەدا. لەگەڵ هێشتنەوە و کاراکردنی ئەنجوومەنێکی ناوخۆیی بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری دانیشتووانی ئەو دوو گەڕەکە.
ئیدارەی خۆسەر ئاماژەی بەوەش کردووە؛ ئەم مەرجانە لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی 1ـی نیسان داڕێژراون، مەبەست لێیان پاراستنی سەقامگیری و ڕێگریکردنە لە هەر پێشێلکارییەک بەرامبەر دانیشتووانی ڕەسەنی ناوچەکە
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
پنتاگۆن هاتە دەنگ
ئەمرۆ
سوپای پاسدارن هۆشداری دەدات
1 رۆژ پێش ئێستا
هێرش کرایە سەر شاری سلێمانی
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه