بێرنارد هێنری لێڤی نووسەر و فەیلەسووفی بەناوبانگی فڕەنسی، لە پەیامێكدا پشتیوانیی خۆی بۆ كوردانی حەلەب دەربڕی و هۆشداریی لە مەترسیداریی دۆخەكە دا .
لێڤی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس نووسیویەتی: دۆخێكی زۆر بەپەلە و ناخۆش گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەبی گرتووەتەوە. دووپاتیشی كردووەتەوە كە "هەرگیز نابێت لە بیرمان بچێت كوردەكان خوشك و برا چەكدارەكانمانن و ئەوان داعشیان كۆتایی پێ هێنا".
ئەو بەهاشتاگی "هەموو چاوەكان لەسەر حەلەبن" دەڵێت: "من پاڵپشتیی كوردەكان دەكەم".
ئەم كەسایەتییە میدیاییە فڕەنسییە بە دۆستی كورد ناسراوە و پێشتریش چەندان جار هەڵوێستی هاوشێوەی هەبووە، بەردەوام لە كاتە قورسەكان لەگەڵ كورد بووە و لە ئاستی نوێدەوڵەتیش قسەی وەردەگرێت و فیلمێكیشی لەسەر پێشمەرگە دروست كردووە.
شەڕ و ئاڵۆزییەكانی گەڕەكەكانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لەحەلەب و بەردەوامیی هێرشی تیرۆریستان بۆ سەر ئەو دوو گەڕەكە كوردییە، تا ئێستە هەشت كەس شەهید بوون و 57 كەسی تریش بریندار بوون
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه