Kurdistan Press - باران بارین دەسپێدەکاتەوە باران بارین دەسپێدەکاتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

باران بارین دەسپێدەکاتەوە

پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە و لە کۆتایی هەفتەشەوە شەپۆلێکی دیکەی بەفروباران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرداورد بە دوێنێ 1 بۆ 2 پلە بەرزدەبنەوە، پلەکانی گەرماش لەنێوان 5 بۆ 16 پلەی سیلیزییدا دەبن.

لای خۆشییەوە هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای بواری کەشناسیی ڕایگەیاند: لە ڕۆژی هەینییەوە داهاتووەوە شەپۆلێکی دیکەی بەفر و بارانبارینی مامناوەند و بارانی بەخوڕ هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ڕۆژئاوا و باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەگرێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و دهۆک و سۆران و ڕاپەڕین و سلێمانی و هەورامان بەفربارین دەستپێدەکاتەوە و لە ناوچە دەشتاییەکانی هەولێر و کەرکووک و گەرمیان ئەگەری بارانبارینی مامناوەند هەیە.

ڕاشیگەیاند لە بەشێک ناوچە شاخاوییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری بارانبارینی بەخوڕ بۆ بارانی بەلێزمە هەیە و لە هەندێک شوێن و ناوچەشدا ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاو هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا لە ناوچە شاخاویی و بەرز و ساردەکانیش ئەگەرتی بەفربارین هەیە...

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه