«پێویست بە هێنانی پشتگیری ناکات»
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بۆ لێخۆشبون لە کرێی خوێندن، ئاسانکاری بۆ قوتابی و خوێندکارانی چەمچەماڵ دەکات
لە فەرمانێکی وەزاریدا بە ژمارە (٢١) کە ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی (٤/ ١/ ٢٠٢٦) بە ئیمزای د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەرچوە و تایبەتە بە لێخۆشبون لە قوتانی - خوێندکارانی دانیشتوی قەزای چەمچەماڵ بۆ بڕی ماوەی کرێی خوێندنیان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦).
وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا پێویست ناکات خوێندکاران پشتگیری لە هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار بهێنن، بەڵکو بە هەماهەنگی نێوان تۆماری گشتی و بەشی دارایی زانکۆکان لەڕێگەی سیستمی زانکۆلاین، لە کۆدی تاقیکردنەوە کە بریتییە لە ١٣ ژمارەو ژمارەی (پێنجەم و شەشەم) بۆ دەرچوانی پەروەردەی چەمچەماڵ بریتییە لە (٠٥) دڵنیاببنەوە کە شوێنی نیشتەجێبونیان قەزای چەمچەماڵ و ناوچە زیان بەرکەوتوەکانەو کاری پێویستیان بۆ ئەنجام بدەن بەمەبەستی لێخۆشبون لە کرێی خوێندن.
جێگەی ئاماژە بۆ کردنە لەپێناو بەشداریکردن و هاوخەمی لەگەڵ خەڵکی چەمچەماڵ و دەوروبەری بەهۆی کارەساتە سروشتییەکەی ئەم
دواییە، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاردرا بە: لێخۆشبون لە پارەی کرێی خوێندنی خوێندکارانی دانیشتوی قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری کە بە پارالێل یان خوێندنی ئێواران وەرگیراون لە خوێندنی بەرایی (دبلۆم و بەکالۆریۆس) و خوێندنی باڵا (دبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا)، لە سەرجەم زانکۆکان بۆ بڕی ماوەی کرێی خوێندنیان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦).


وەڵام بدەوه