هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "لە سبەینێوە کە دەکاتە ڕۆژی دووشەممە 5/1/2025، بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی نیمچە گەرمی مامناوەند کە سەرچاوەکەی لە باکووری ئەفریقاوە هاتووە پلەکانی گەرما ٢ بۆ ٣ پلەی سیلیزی لە تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەرزدەبێتەوە، بەڵام لە شەواندا پلەکانی گەرما تاڕادەیەک لە ناوچە دەشتاییەکان نزم دەبێت و هەست بە ساردی و سەرما دەکرێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان هەر لەژێر سفری سیلیزی دەمێنێتەوە بە تایبەت ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان."
ئەوەشی خستووەتە روو: "پێشبینی دەکرێت لەڕۆژی هەینییەوە 9/1/2025، بەرزە پاڵەپەستۆ پاشەکشە بکات و نزمە پاڵەپەستۆ جێگای بگرێتەوە و شەپۆلێکی دیکەی بەفروباران ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکات."


وەڵام بدەوه