بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی هەولێر، گشت دامو دەزگاکانی تەندروستی ئاگدار دەکاتەوە سبەی پشووە و دەوام نییە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەش داوە: "بەپێی ڕاگەیاندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەڕێکەوتی ٢٠٢٦/١/٣ پشووی فەرمی تەواو دەبێت و لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/١/٤ واتە ڕۆژی یەکشەممە دەوامی گشت دامو دەزگاکانی تەندروستی دەستپێدەکاتەوە."
جەختی کردووەتەوە سبەی شەممە پشووە و دەوام نییە.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "سوپاس و پێزانین بۆ گشت پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەرانمان کە لەماوەی نێوان ڕێکەوتی ٢٠٢٥/١٢/٢٥ تاوەکو ٢٠٢٦/١/٣ لەماوەی پشووی سەری ساڵ بەردەوامبوونە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی بەشێووەی ئیشکگری (٢٤) کاتژمێری."


وەڵام بدەوه