کورد لە بەغدا جێگەی نابێتەوە
عێراقییەکان کوردیان ناوێت، ئەکرادیان دەوێت!
ئەبو ئالاء وەلائی گوتی: عێراقی، نەک کوردێکی کوردستانی
کە دەڵێم کورد، مەبەستم «کوردی کوردستانی» ڕەسەنە، نەک «ئەکراد»ێکی عێراقی؛ پێویستە لەمەودوا ئێمە ئەو دووانە لە یەکتر جیا بکەینەوە، تەنانەت لە میدیاشدا.
د. ڕێبوار و کاک غالب لە ماوەی ٨ ساڵی ڕابردوودا، چوار ساڵ وەک پەرلەمانتار و چوار ساڵ وەک چالاکوانی تەمویلکراوی بەغدا، دوو «ئەکراد»ی نوێنەری عێراق و حەشد بوون. دژی خاک، نیشتمان، کورد و هەموو پیرۆزییەکی کوردستان بوون.
بەڵام د. شاخەوان لە ٤ ساڵی ڕابردوودا، وەک کەرکووکیەکی ڕەسەن و وەک کوردێک، لە پەرلەمانی عێراقی عەرەبی شەڕی کوردایەتی کرد و نەیدەهێشت پەرلەمان ببێتە سەنگەری دژایەتیکردنی کورد لەکۆتایی باحێکی شەرەفمەندانەیدا.
بۆچی نەیانهێشت شاخەوان بمێنێتەوە؟
پێش خولی دووەمی دەنگدان، زۆربەی شیعە و سوننەکان بە فراکسیۆنەکانیان وتبوو: شاخەوان عەبدوڵا لە پەرلەمانی عێراق و لە کەرکووک کوردایەتی دەکات، بۆیە ناهێڵین پۆستەکە وەرگرێتەوە. بە کورتی، د. شاخەوان «کوردە» و «ئەکراد» نییە.
تەنانەت خودی ئەبو ئالاء وەلائی و حەلبووسی وتبوویان: خەڵکی دیکەمان قبووڵە، بەڵام شاخەوان نا! چونکە ئەو باوەڕی بە عێراق نییە. ئەگەر شاخەوان نەگۆڕن، پۆستەکە دەدەینە کوردێکی عێراقی، نەک کوردێکی کوردستانی.
دەبێت بزانین بەغدا «ئەکرادێکی عێراقی» دەوێت کە گوێڕایەڵ بێت، نەک کوردێکی کوردستانی کە خاوەن هەڵوێست بێت.
ئەگەر فەرهاد ئەتروشی تا چوار ساڵی دی وەک کورد بمێنتەوە، ئەوا دەریدەکەن، ئەگەر بوو بە ئەکڕاد ئەوا بۆی دەکەنە ٨ ساڵ
ئەو ڤیدیۆیە دوو رۆژە ئازارم دەدات؛ مرۆڤ نابێت ئەوەندە بێ کەڵک بێت، نابێت ئەوەندە جاش بێت! ئەگەر ڕێزی خۆشت ناگری، ڕێزی جلی کوردی بگرە؛ جاشایەتی بەو ئاستە، شەرمەزارییەکی گەورەیە.
هانا چۆمانی


وەڵام بدەوه