Kurdistan Press - شوپۆلێکی نوێی بەفروباران هەرێم دەگرێتەوە شوپۆلێکی نوێی بەفروباران هەرێم دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شوپۆلێکی نوێی بەفروباران هەرێم دەگرێتەوە

سیروان ساڵح، شاره‌زا له‌وارى كه‌شناسی، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەهۆی کاریگەری ناوچەیەکی پەستان نزمی چالاکیی دەریای ناوەڕاست و کاریگەری تۆپەڵەهەوایەکی ساردی سیبری ڕووسی لە پاش نیوەڕۆی چوارشەممەوە تاوەکو ڕۆژی هەینی ناوبەناو ئەئەگەری باران و بەفر هەیە:

ئه‌و شاره‌زایه‌ ڕوونی ده‌كاته‌وه‌، كه‌ پێشبینی شه‌پۆله‌كه‌ بەم شێوەیه

پارێزگاكانی هەولێر و دهۆک و ئیدارەی سۆران و زاخۆ

بارانبارین لە چوارشەممەوە دەستپێدەکات تاوەکو هەینی ناوبەناو بەردەوام دەبێت لە چیا بەرزه‌كان كه‌ لە 1000 مەتر به‌رزترن و ئەگەری بەفربارین هەیە، ڕێژەی بارانەکە لەم ناوچانە لە نێوان 35 تاوەکو 55 ملم دەبێت و لە ناوچە شاخاویەکان ئەگەری 15 تاوەکو 50 سانتیمەتر بەفر هەیە.

پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین

بارانبارین لە شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممەوە دەست پێدەکات تاوەکو ڕۆژی هەینی، ناوبەناو بەردەوام دەبێت و لە بەرزایی زیاتر لە 1000 مەتر ئەگەری بەفربارین هەیە. ئەگەری بڕی باران لەم ناوچانە دەگاتە نێوان 15 تاوەکو 25 ملم، لە ئیدارەی ڕاپەڕین ئەگەر هەیە بگاتە نزیک 40 ملم.

لە زنجیرە چیاکانیش ئەگەرهەیە 15 تاوەکو 50 سانتیمەتر بەفر ببارێت.

ناوچەکانی گەرمیان و کەرکووک

بەگشتی بارانبارین ئەگەر هەیە ئێوارەی پێنجشەممە دەستپێبکات، ناوبەناو تاوەکو ئێوارەی هەینی، پێشبینی ده‌كرێت لەنێوان 8 تاوەکو 15 ملم باران ببارێت، لە بەرزایی زیاتر لە 1200 مەتر ئەگەری بەفربارین هەیە.

ڕۆژی شەممەی داهاتوو کەش و هەوا جێگیر دەبێتەوە، به‌ڵام سەرما بەردەوامی دەبێت. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه