هۆشداری بەپەلە بە هاوڵاتییان دەدرێت، بەپەلە بگەڕێنەوە ماڵەکانیان. بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر هۆشداری بە هاووڵاتییان و گەشتیاران دەدات، ئەوانەی لە دەرەوەی شارن بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.
ئەمڕۆ سێشەممە، 30ـی کانوونی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێر هۆشداری بە هاووڵاتییان و گەشتیاران دەدات، ئەوانەی ڕێگەی دەرەوە بەکاردەهێنن، زوو بگەڕێنەوە و پێش ئەوەی شەو دابێت و شەقامەکان ببەستێت و ببێتە بەستەلەک.
هەروەها ئاماژەی بەوە داوە، تیمەکانیان بەدرێژای شەو دەست دەکەن بە لێدان و پرژاندنی خوێ لە رێگەکان، بۆ ئەوەی یارمەتی تیمەکان بدەن لە کارەکانیاندا.


وەڵام بدەوه