Kurdistan Press - هەورئ سوپەرسێل بەڕێوەیە هەورئ سوپەرسێل بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەورئ سوپەرسێل بەڕێوەیە

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایگەیاند کە ئەمشەو هەورێکی زەبەلاحی کەڵەکەبووی باراناوی کە بە هەوری سوپەرسێل ناسراوە دەگاتە ئاسمانی هەرێمی کوردستان و ئەگەری بارانی بەخوڕ هەیە.

ئەمشەو شەممە 27/12/2025، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "ئێستا بارستە هەورێکی زەبەلاحی کەڵەکەبووی باراناوی کە بە هەوری سوپەرسێل ناسراوە، لەجووڵەکرندایە بەئاراستەی ناوچەکانی باشووری پارێزگای سلێمانی و درەنگانی ئەمشەو دەگاته ناوچەکە لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ڕاپەڕین ئەگەری تاوەبارانی بەخوڕ بۆ بارانی بەلێزمە هەیە."

ئاماژەشی بەوە داوە: "هاوکات درەنگانی ئەمشەو بۆ کاتی بەرەبەیان لە سنووری پارێزگای هەولێر، کەرکوک، ئیدارەی سۆران و گەرمیان ئەگەری بارانبارینی بەخوڕ  بۆ بارانی بەلێزمە هەیە و لە هەندێ شوێن و ناوچە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا