Kurdistan Press - پارتی کاندیدەکەی یەکلاییکرد پارتی کاندیدەکەی یەکلاییکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارتی کاندیدەکەی یەکلاییکرد

پارتی دیموكراتی كوردستان لە یەكلاكردنەوەی كاندیدەكانی بەردەوامە و بە گوتەی ئەندامێكی دەرچووی ئەو حزبە بۆ پەرلەمانی عێراق، كاندیدی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق یەكلا كراوەتەوە. 

جیا لەوەی بەگوێرەی بەركەوتەی هەڵبژاردن بەشێك لە پۆستەكان یەكلا دەكرێنەوە، بەڵام دابەشكردنی پۆست لە عێراقدا نەریتێكی تری وەرگرتووە، بەتایبەت لە پەرلەمان كە سەرۆكی پەرلەمان بۆ سوننە دەبێت و دوو جێگرەكەیش لە نێوان كورد و شیعەدا دابەش دەكرێن. 

بەهۆی ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان گەورەترین حزبی عێراقە و لە دواین هەڵبژاردندا زیاتر لە ملیۆنێك و 100 هەزار دەنگی بەدەست هێنا، جارێكی تر پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمان لەناو كورددا بۆ ئەو حزبە دەبێت. 

د. ئەشواق جاف كاندیدی دەرچووی پارتی بۆ پەرلەمانی عێراق، راگەیاند، حزبەكەی كاندیدی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراقی یەكلا كردووەتەوە كە بەگوێرەی بەركەوتەی هەڵبژاردن بۆ پارتی دەبێت. 

روونیشی كردەوە كە ناوی كاندیدەكە دواتر لە سەركردایەتیی پارتییەوە رادەگەیەنرێت، بەڵام خاڵی گرنگ ئەوەیە كە یەكلا كراوەتەوە. 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه