Kurdistan Press - حکومەتی مەسرور بارزانی بە ئاوادانکردنەوە ناسراوە حکومەتی مەسرور بارزانی بە ئاوادانکردنەوە ناسراوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حکومەتی مەسرور بارزانی بە ئاوادانکردنەوە ناسراوە

دوێنێ مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتە قاهیرە و ئەمڕۆ یەكشەم لە كۆشكی كۆماری لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆك كۆماری میسر كۆبووەوە، سەرۆكی میسر خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانەكە پێشان دا، لە كۆبوونەوەیەكدا دووپات لە گرنگیی بەهێزكردنی پێوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و میسر لە بوارە جۆراوجۆرەكان بە تایبەتی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕیی بازرگانی كرایەوە، توێژەرێكی میسری باسی گرنگیی سەردانەكە دەكات.

د. مەحموود زاید مامۆستای مێژووی هاوچەرخ لە زانكۆی ئەزهەر و شارەزا لە كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبارەی سەردانەكە دەڵێت، سەردانەكەی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و شاندی هاوەڵی بۆ میسر لە كاتێكی زۆر گرنگ دێت، لە دۆخێكی ناهەمواری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سایەی دۆخێكی گڕگرتوو و گەرم و پڕ لە ململانێ دێت، بەتایبەتی كە هەرێمی كوردستان لە سایەی سەركردایەتیی ئێستەی بووەتە یاریزانێكی سەرەكی و بەشدار و كارا لە چارەسەركردنی كێشەكان و یەكلاكردنەوەیان بە رێگەی گفتوگۆ و ئاشتیانە، كە ئەوەش ئەو رەوتەیە میسر پێڕەوی كردووە، كە دەستوەردانی ناشەرعیی هەندێك هێزی ناوچەكەی لە كاروبار و چارەنووسی گەلانی وڵاتانی ناوچەكە رەت كردووەتەوە.

سەردانەكە چەندان رەهەندی سیاسی و تەناهی و ئابووری هاوبەشی گرنگی بۆ هەردوولا هەیە، لەوكاتەی پێویستە لەسەر میسر بە بەردەوام كار لەسەر چارەسەركردنی كێشە و ململانێكانی ناوچەكە بكات، وەك ناوەندێكی سەقامگیر و پەرەپێدان، كوردستانی عێراق هەمان بارگرانی لە ناوچەكە لەسەرە، سەرەڕای هێرشە تیرۆریستی و تاوانكارییەكان كە ماوە ماوە دامەزراوە گرنگەكانی دووچاری دەبنەوە، رەنگە فرەوانبوونی بازنەی پێوەندییە دەرەكییەكانی بە رووی ئەمەریكا و وڵاتانی كەنداو و توركیا بەو ئاراستەیەدا بڕوات.

هەرێمی كوردستان رۆڵی گەورەی لە وەستانی ململانێی چەكداری لە نێوان توركیا و پەكەكە هەبوو، هەروەها هەرێم توانی بۆچوونی هێزە كوردییەكانی سووریا لێك نزیك بكاتەوە و بیانگەیەنێت بە دەقێكی هاوبەش لە گفتوگۆكان لەگەڵ دیمەشق لەبارەی داهاتووی سووریا پشتی پێ ببەستن، گومانی تیادا نییە هەریەك لە میسر و هەرێم پێویستیان بە گفتوگۆ و دیداری بەردەوام هەیە، بۆ بەهێزكردنی هاریكاریی تەناهی و ئایدۆلۆجی، چونكە بوونی هەرێمێكی ئارام و سەقامگیر و گەشەسەندووە دۆخێكی ئەرێنی دەخاتە سەر ناوچەكە كار بۆ بەهێزكردنی بەغدا و زیادكردنی پاڵپشتیكردنی بەرەو سەقامگیری سیاسی و كۆمەڵگەیی دەكات.  

لە رووی ئابوورییەوە هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاكان هەلی باشی راكێشانی وەبەرهێنانیان هەیە كە هەردوولا پێویستیان پێیەتی، بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان چاویان لە بەرهەمە كشتووكاڵییەكانی میسرە بەهۆی كوالێتی و متمانەی لە بازاڕەكانی رۆژئاوا، جیا لەوە هەرێم پێویستیی شارەزاییەكی زۆر هەیە كە كۆمپانیاكانی میسر لە بواری ئاوەدانكردنەوە هەیانە و حكوومەتی هەرێم  لە سەردەمی مەسروور بارزانی بۆ پەلەكردن و فرەوانكردنی ئاوەدانكردنەوە و گەشەسەندنی پێی ناسراوە پێویستیی پێیەتی، لە بەرانبەردا دەرگەی میسر بۆ سەرمایەی كوردستان و كارسازانی كراوەیە، بۆ وەبەرهێنانكردن لە میسر لە سایەی ئەو ئاسانكارییە گەورەی حكوومەتی میسر لە هەموو بوارەكانی رەخساندوویەتی.

پێویست دەكات ئەوە پێوەندییە مێژووییەی لە سەتەكانی پێشوو تا ئێستە هەردوو گەلی میسر و كورد كۆ دەكاتەوە، بۆ بەرژەوەندییە باڵاكانیان سوودی لێ ببینرێت، لە مێژووی هاوچەرخ میسر رێز لە مافەكانی گەلی كورد و شارستانیەت و كولتوورە جیاوازەكەی لە گەلانی ناوچەكە دەگرێت، ئەوەش لە سەردەمی سەرۆك جەمال عەبدولناسر بەدیار كەوت، كاتێك وەك یەكەم سەركردەی عەرەب لە 1958 پێشوازیی لە مەلا مستەفا بارزانی سەركردەی كورد كرد و وەك یەكەم دەوڵەتی عەرەبیش كونسوڵگەی لە هەولێر كردەوە، لای خۆیەوە سەرۆك سیسی زیاتر لە جارێك بە دنیای راگەیاند كە پێویستە رێز لە مافە نیشتمانی و دەستوورییەكانی گەلی كورد بگیرێت و هیچ هێزێك لە دنیا نییە بتوانێت گەلی كورد لەناو ببات.  

لە كۆتادا زاید دووپاتی كردەوە كە پێم وایە ئەو پەیامەی هەرێمی كوردستان پێشكەشی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دنیای دەكات، وا پێویست دەكات هەمووان پاڵپشتی لێ بكەن، چونكە بوونێكی ئەرێنی خستووەتە سەر ناوچەكە، وەك هەڵوێستی مێژووییش قاهیرە دەرگەیەكی سروشتی و شەرعی دەمێنێتەوە بۆ گەیاندنی ئەو پەیامە كوردییە بە ناوچەكە و دنیا.  

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا