برای بەڕێزم د. بەرهەم ساڵح ، کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران( UNHCR):
بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
مایەی خۆشحاڵیمانە کە کەسایەتییەکی کورد، ئەم پۆستە باڵایەی نەتەوە یەکگرتووەکان وەربگرێت کە دڵنیاین بەڕێزتان ، سەرکەوتووانە ئەم ئەرکە بەجێدەگەیێنن .
وێڕای پیرۆزباییمان، هەموو پشتیوانییەکی خۆمان بۆ بەڕێزتان دەردەبڕین.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/12/19


وەڵام بدەوه