Kurdistan Press - پارتی بریاری دا پارتی بریاری دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارتی بریاری دا

 

لەڕاگەیەندراوی کۆمیتەی ناوەندی پارتیدا هاتووە:

 پڕۆسەى پێکهێنانى کابینەى دەیەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان کە هاوکات لەگەڵ کۆتاییهاتنى هەڵبژاردنى ساڵى ڕابردوو دەستى پێکرد، جێگاى داخە تاوەکو ئێستا نەتوانراوە پەرلەمانى کوردستان کارابکرێتەوە و، سەرۆکى هەرێم هەڵبژێردرێت و کابینەى دەیەم پێکبهێنرێت.

پارتیمان هەر دواى پەسەندکردنى ئەنجامەکانى هەڵبژاردن لە ڕێگاى شاندێکى تایبەتەوە سەردانى حزب و لایەنەکانى کوردستانى کرد و دەرگاى گفتوگۆى کردەوە بە مەبەستى پێکهێنانى حکومەتێکى بنکە فراوان، بەڵام بەشێک لە لایەنەکان ئۆپۆزسیۆن بوونیان هەڵبژارد کە ڕێز لە بژاردەکەیان گیرا، هاوکات گفتوگۆى نێوان پارتیمان و یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان بەردەوامبوو و زۆر هەوڵماندا ڕێککەوتنمان نەگاتە کاتى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق.

بەڵام بە داخەوە یەکێتیى نیشتمانى بەهۆى لێکدانەوە و پێشبینى پێشوەختەى هەڵەیان بۆ دەرئەنجامى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، گفتوگۆکانیان بەبێ پاساو درێژکردەوە تا دواى کۆتاییهاتنى هەڵبژاردنى ١١ـی ١١ـی ٢٠٢٥ی ئەنجوومەنى نوێنەران، هەرچەند لەو بارەوە ئاگادارکرابوونەوە کە هەلومەرجى پێش هەڵبژاردن و دواى هەڵبژاردن هەمان زەمینە و هەلومەرج نابن، بەڵام یەکێتيی نیشتمانى بریارى خۆى دابوو.

ئێستاش دەرگاى گفتوگۆمان بۆ ڕێککەوتن بە گوێرەى ئەنجامەکان و ئیستحقاقاتى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کراوەیە و، دەبێت ڕێز لە دەنگ و متمانەى خەڵکى کوردستان بگیرێت، پارتیمان بەباشى نازانێت گفتوگۆى پرۆسەى پێکهێنانى کابینەکانى حکومەتى هەرێم و فیدراڵ تێکەڵاو بکرێت، پێویستە پرسى هەرێم چارەسەربکەین پاشان هەنگاوى پێویست و هاوبەش بنێین بۆ بەغدا، لەم بارەشەوە شاندى پارتیمان دەستبەکار بووە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا