Kurdistan Press - لە کەرکووک ژووری هاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دروست دەکرێت. لە کەرکووک ژووری هاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دروست دەکرێت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە کەرکووک ژووری هاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دروست دەکرێت.

گوتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاشکرای کرد، سبەی لە کەرکووک ژووری هاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق دروست دەکرێت.

لیوا تەحسین خەفاچی، گوتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بە کوردستان24ی راگەیاند: "بڕیارە سبەی ژووری هاوبەش لەنێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە لە کەرکووک دروست بکرێت و کۆبوونەوەکانی دەست پێ بکات، کە ئامانجی سەرەکی بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنیە لە ناوچەکەدا".

گوتیشی: "ئێمە لە دیالە ژووری هەماهەنگیمان دروست کردو و سەرکەوتوو بووین، لە کەرکووکیش سبەی کۆبوونەوە دەکەین، نوێنەری پێشمەرگەش لە ژوورەکە ئامادە دەبێت".

لیوا تەحسین، ئاماژەی بەوەشکرد: "کاری ژوورەکە لەسەرەتادا ئاڵوگۆڕی زانیارییە و قسەکردنە لەسەر زانیاری هەواڵگری لەبارەی چەکدارانی داعشەوە، کە ئامانجی هەمووانە پێکەوە رووبەڕوویان ببینەوە".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا