ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەین کە تەرمێک لە نزیک گوندی ئیستریان لەسەر زێی گەورە دۆزراوەتەوە. لەسەر فەرمانی بەرێز وەزیری ناوخۆ تیمێکی هاوبەشی تەندروستی هەولێر و پزیشکی دادی و بەرگری شارستانی و بەڵگەکانی تاوان فەرمانیان پێ کراوە کە تەرمەکە بە شێوەیەکی زانستی هەڵبگرنەوە و بۆ پشکنین و وەرگرتنی نمونەی DNA و دیارکردنی چارەنووسی دەهێندرێتە هەولێر. داواکارین راگەیاندنەکان چاوەڕوانی لێدوانی فەرمی بن.
راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان


وەڵام بدەوه