ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک بڕیاریدا سبەینێ یەکشەممە، لە سەرجەم باخچەکانی ساوایان و قوتابخانە سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەییەکان لە سەرتاسەری پارێزگای کەرکوک ڕابگیرێت (بکرێتە پشوو).
ئەمەش بەهۆی بەردەوامی دۆخی کەشوهەوا و شەپۆلی بارانبارین و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی خوێندکاران و قوتابیان لە قوتابخانەکانی سەنتەری کەرکوک و قەزا و ناحیە و گوندەکان
سەبارەت بە فەرمانگە حکومییەکان و کۆلێژەکان، دەوامی فەرمی تێیاندا وەک ڕۆژانی ئاسایی بەردەوام دەبێت.


وەڵام بدەوه