ڕۆژی چوارشەممە 10ـی کانوونی یەکەمی 2025، لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز گریگێی تیڤادار تاکاچ، کونسوڵی گشتیی نوێی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا، کونسوڵی گشتی هەنگاریا خۆشحاڵی خۆی بە دیداری سەرۆك بارزانی نیشاندا و ڕایگەیاند کە شارەزاییەکی باشی لەسەر مێژوو و کولتوور و سیاسەتی ئێستا و ڕابردووی کورد و کوردستان هەیە بەو پێیەی ماستەرنامەی لەسەر کوردستان نوسیوە، سوپاسی ڕۆل و هەڵوێستەکانی سەرۆک بارزانی کرد لە هەموو ئەو هەوڵانەی کە هەیانبووە لەپێناو ئاشتی و ئارامی ناوچەکە بە گشتی. هەروەها پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردن و سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە سەرۆک بارزانی کرد.
هەر لەو دیدارەدا هەنگاوی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێی فیدراڵی و پرۆسەی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێکران.
پەیوەست بە پەیوەندییەکانی نێوان هەنگاریا و هەرێمی کوردستان هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەرەوپێشبردن و باشترکردنی پەیوەندی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا بە تایبەت لە بواری ئابووری و بازرگانی.
گۆڕانکاری و بارودۆخی ناوچەکە بە گشتی و هەنگاوەکانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و دۆخی سوریا تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوون.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
بریارێکی بەپەلە لە موقتەدا سەدرەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
سوننەی عێراقی بریار دەدات
1 رۆژ پێش ئێستا
وادەی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکراکرا
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەوروپا ئامادەبن بۆ جەنگ
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران مووشەکی بەهێزتر ئامادەکردووە
1 رۆژ پێش ئێستا
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە
1 رۆژ پێش ئێستا

وەڵام بدەوه