Kurdistan Press - ئەمریکا پشتیوانی پێشمەرگە دەکات ئەمریکا پشتیوانی پێشمەرگە دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا پشتیوانی پێشمەرگە دەکات

بەپێی دواین ڕەشنووسی یاسای بەرگریی نەتەوەیی ئەمریکا (NDAA)، واشنتن بە شێوەیەکی فەرمی بەردەوامیی هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ حکومەتی عێراق مەرجدار دەکات.

بەگوێرەی پڕۆژەیاساکە، وەزارەتی شەڕی ئەمریکا (پێنتاگۆن) دەسەڵاتی نییە ١٠٠٪ی ئەو هاوکارییانەی بۆ عێراق تەرخانکراون خەرج بکات، ئەگەر بەغدا پابەندی مەرجەکان نەبێت.

پڕۆژە یاساکە جەخت دەکاتەوە، وەزیری شەڕی ئەمریکا دەبێت بە بەڵگەوە ئەوە بۆ لیژنەکانی کۆنگرێس بسەلمێنێت کە حکومەتی عێراق "هەنگاوی بڕواپێکراو"ی ناوە بۆ جێبەجێکردنی ئەم سێ خاڵە سەرەکییە:

١- کەمکردنەوەی دەسەڵاتی گرووپ و میلیشیاکان: کارکردن بۆ کەمکردنەوەی توانای ئەو گرووپە چەکدارانەی سەر بە ئێرانن؛ لە ڕێگەی پرۆسەی چەککردن و هەڵوەشاندنەوەیانەوە یا تێکەڵکردنیان بە هێزە فەرمییە سەربازی و ئەمنییەکانی عێراق.

٢- بەهێزکردنی دەسەڵاتی سودانی: دەبێت دەسەڵاتی کۆنترۆڵ و فەرماندەیی سەرۆکوەزیرانی عێراق (وەک فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان) بەسەر تەواوی هێزە ئەمنییەکاندا بەهێز بکرێت و کۆنترۆڵی تەواوەتی هەبێت

٣- لێپرسینەوە و سزادان: دەبێت لێکۆڵینەوە بکرێت لەگەڵ ئەو ئەندامانەی گرووپە چەکدارەکان یان هێزە ئەمنییەکان کە لە دەرەوەی زنجیرەی فەرماندەیی دەجووڵێنەوە و بەشدارن لە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا یان عێراق، یان کاری نایاسایی و تێکدەرانە ئەنجام دەدەن

بەپێی زانیارییەکانی ناو پڕۆژەیاساکە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەسەڵاتی هەیە تاوەکو 75٪ی کۆی هاوکارییەکان خەرج بکات، بەڵام 25٪ی هاوکارییەکان ڕادەگرێت تا ئەوکاتەی بەغدا ئەو مەرجانەی سەرەوە جێبەجێ دەکات.

بەو پێیەی پشکی هێزەکانی پێشمەرگە و وەزارەتی پێشمەرگە بەشێکە لەو هاوکارییانە، شرۆڤەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو ٢٥٪ـە مەرجدارە زیاتر پەیوەستە بەو هێزە عێراقییانەی گومانیان لەسەرە و بەهۆی ئەوەی ٧٥٪ی پارەکە ئازاد کراوە، پێشبینی دەکرێت پشکی پێشمەرگە پارێزراو بێت و مەرجەکان کاریگەریی نەرێنیی راستەوخۆیان لەسەر هەرێمی کوردستان نەبێت، چونکە کێشەی ئەمریکا لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی سەر بە بەغدایە نەک هەولێر.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه