KurdistanPress...

CLOSE

وه‌زاره‌تی كاره‌با : سبه‌ی هه‌ینییه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ كاره‌با كه‌م ده‌بێته‌وه‌

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئاگادارییه‌كدا بۆ هاووڵاتییان ئاشكرای كرد كه‌ له‌ سبه‌ی هه‌ینییه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ كاره‌با كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەینەوە كه‌ پڕۆسەی چاکسازی بۆ ماوەی سێ رۆژ لە (2022/10/7) تا (2022/10/9) لە کێڵگەی کۆرمۆر جێبەجێ دەکرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: بەهۆیەوە هەناردەی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا بە بڕی 230 ملیۆن پێ سێجا کەم دەبێتەوە و لە ئەنجامیشدا 1250 مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەبێتەوە.

وەزارەتی كارەبا جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ تیمەکانی کۆمپانیای دانەغاز بۆ باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی چاکسازی و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لەسەر کەمبوونەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبا لەسەر هێڵ دەبن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه