Kurdistan Press - مژدەى خۆش هات بۆ فەرمانبەران مژدەى خۆش هات بۆ فەرمانبەران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مژدەى خۆش هات بۆ فەرمانبەران

دابەشكردنی زەویی فەرمانبەران بەردەوامە و تا ئێستە لەناو شاری هەولێردا، 29 هەزار فەرمانبەر لە كۆی 80 هەزار فەرمانبەر زەوییان وەرگرتووە. نرخی گرانترین زەوی و هەرزانتریانیان بڵاو دەكاتەوە.

27ی ئایاری ساڵی رابردوو مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، بڕیاری دا زەوی بەسەر فەرمانبەرانی كوردستان دابەش بكرێت كە لە رابردوودا سوودمەند نەبوون. بەپێی رێنوێنیی ئەنجوومەنی وەزیران، هەر فەرمانبەرێك بەپیی شوێنی نیشتەجێبوونی یان كارتی زانیاری 200 مەتر زەوی وەردەگرێت.

حاجی سەربەست خاوەنی نووسینگەی كڕین و فرۆشتنی زەوی لە گەرەكی ژیان،یگەیاند، گەڕەكەكانی ژیان و ئاشۆكان و بەحركە، باشترین شوێنن و زەوییەكانیان گرانە.

زیاتر گوتی: لە گەڕەكی ژیان نرخی هەر زەوییەكی 200 مەتری كە دراوە بە فەرمانبەران، ئێستە زیاترە لە 50 هەزار دۆلار. 

لەلایەكی ترەوە بەشێكی تر لە زەویی فەرمانبەرانی هەولێر كەوتوونەتە ئەو شوێنانەی كە پارەیەكی كەم دەكەن، وەك گەڕەكەكانی خرابەدراو و سەیدان كە ئەمانەش دراون بەفەرمانبەرانی ناوشاری هەولێر.

بەگوتەی نووسینگەكانی هەردوو گەڕەكی خرابەدراو و سەیدان، نرخی ئەو زەوییانەی فەرمانبەران لەو گەڕەكانەدا وەریانگرتووە، ئێستە تەنیا هەشت هەزار دۆلار دەكەن.

نووسینگەكانی بنەسڵاوە و كەسنەزان، بە "وشە"یان راگەیاند، لە رۆژانی پێشوو شارەوانی ناوی بەشێك لە فەرمانبەرانی سنووری بنەسڵاوە و دارەتوو و كەسنەزانی راگەیاند، لەم سێ شوێنەش زەوییەكان نرخیان دەگاتە دوو بۆ سێ هەزار دۆلار.

مەریوان هادی بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر لەمبارەیەوە هۆشداریی  لەبارەی فرۆشتنی زەویی فەرمانبەران دا و گوتی: پێویستە فەرمانبەران و خاوەن نووسینگەكان ئاگاداربن تا زەوییەكە نەكرێتە كارت و كارتەكە بە خاوەنەكەی نەدرێتەوە،  مامەڵەی پێوە نەكەن، چونكە نایاساییە و دواتر تووشی كێشە دەبن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه