مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بە شێوەیەکی زۆر هەڕەمەکی دەستی بە ڕیزکردنی کۆمەڵێک ڕستەی بێناوەرۆک کردووە. دەمانەوێت دڵنیایان بکەینەوە کە بەتەواوی پشتگیریی سەروەریی یاسا و ڕەچاوکردنی بنەماکانی مافی مرۆڤ دەکەین. هەموو ئەو کەسانەی کە تۆمەتبارن، تەنها لە ڕێگای یاساوە چارەنووسی تۆمەتەکانیان دیاری دەکرێت و ڕێگا لە بەردەم هەر لیژنەیەکی نێودەوڵەتی (نوێنەرایەتیی وڵاتان، کونسوڵخانەکان، نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ) کراوەیە بۆ بەشداریکردن لە لێکۆڵینەوەکاندا. بەلام ئایا ئێوەش پابەندن بەم پرەنسیپانە و برواتان بە ئەوە هەیە کە باسی دەکەن؟
ئێوە بەبێ گەڕانەوە بۆ دام دەزگا فەرمییەکان و وەرگرتنی مۆلەتی پێشوەخت هەلکوتانە سەر هوتێل و کوشتنی خەلک و گرتنی سەرکردە سیاسیەکان و لێدانی هاوڵاتیانتان کردووەتە نەریت.
هاوکار جاف تیرۆر کرا و بەڵگەی پێویست خرانە بەردەم دەسەڵاتی دادوەری بەڵام بە پێچەوانەوە ئێوە داڵدەی بکەرانی ئەو کەیسەی تیرۆرکردنتان دا و جورئەتی رادەست کردنیان ناکەن بو ئەوەی راستی تێوەگلانی بەرپرسەکانتان بشارنەوە.
بە بێ وەرگرتنی مۆلەت، تانک، زرێپۆش، درۆن و چەکی قورستان بەکارهێنا و هێرشتان کردە هوتێل لالەزار. لەو هێرشەتاندا، لە ناو جەرگەی شار چەندین هاوڵاتی بوونە قوربانی، ماڵی هاوڵاتیان و هونەرمەندانتان تێکدا بە بێ ئەوەی رەچاوی مافی مرۆڤ و یاساکان بکەن.
لەبارەی تۆمەتبارانی ئاژاوەگێڕییەکەی چەند روژی رابردوو لە قەزای خەبات، ئەو کەسانەی کە دەستگیر کراون وەکو تۆمەتبار مامەڵەیان لەگەل کراوە. ئەگەر ئێوە خۆتان بە هاوبەش لە کردەوەکانیان دەزانن ئەوە جێگای نائومێدییە. وە ئەگەر تێوەنەگلاون دەبێت سوپاسگوزار بن و بە جێ بەجێ کردنی یاسا شەپرزە نەبن.
لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر
2025/12/5
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
کەسێکی دیکە دەستگیرکرا
1 رۆژ پێش ئێستا
روونکردنەوەیەک سەبارەت بە سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ جزیرێ
1 رۆژ پێش ئێستا
نیشانەکان لە ئاسمانی هەولێە دەرکەوتن
1 رۆژ پێش ئێستا
ئیسرائیل قەوماندی
1 رۆژ پێش ئێستا

وەڵام بدەوه