Kurdistan Press - شاندی دارایی عێراق گەیشتە هەولێری پایتەخت شاندی دارایی عێراق گەیشتە هەولێری پایتەخت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شاندی دارایی عێراق گەیشتە هەولێری پایتەخت

شاندێكی وەزارەتی دارایی عێراق و چاودێری دارایی گەیشتنە هەولێر، ئەمڕۆ دەستیان بەكار كردووە و بڕیارە ماوەی 15 بۆ 20 رۆژ بمێننەوە، سەردانی بەشێكی زۆری وەزارەتەكان دەكەن.

ئەمڕۆ چوارشەم سێی كانوونی یەكەم، بەپێی زانیارییەكان لە ئێوارەی دوێنێوە شاندێكی وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێری دارایی عێراق لە هەولێرن، ئامانجیشیان وردبینییە لە خەرجی و داهاتی هەشت مانگ.

هاتنی شاندەكە لە كاتێكدایە سەرەتای ئەمساڵ و لە مانگی دوو، هەمان شاند سەردانی هەولێریان كرد و دڵنیاییان دا لە پاكی و راستیی راپۆرتەكانی هەرێمی كوردستان لە خەرجی و داهات.

شاندەكە ماوەی 10 بۆ 20 رۆژ لە پایتەختی هەرێمی كوردستان دەمێنێتەوە، بە هاوبەشی لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم، پێداچوونەوە بە لیستەكانی داهات و خەرجییەكانی سێ مانگی دووەم و هەشت مانگی ڕابردووی هەرێمدا دەكەن.

پێشتر ئەو شاندە بۆ تەواوكاری وردبینییەكان لە جێبەجێكردنی بودجەی 2025ـی عێراق پێكهێنراون، بەگوێرەی یاسای بودجەش، پێویستە لیژنەیەكی پسپۆڕی هاوبەش لە هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و فیدراڵ پێكبهێنرێت. ئەركی سەرەكیی لیژنەكە ئامادەكردنی ڕاپۆرتی وەرزییە لەسەر داتاكانی داهات و خەرجیی هەرێم.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه