Kurdistan Press - دانپێدانانی ئەوانە بڵاودەکرێتەوە کە لە پشت رووداوەکەی گوندی لاجان بوون دانپێدانانی ئەوانە بڵاودەکرێتەوە کە لە پشت رووداوەکەی گوندی لاجان بوون | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دانپێدانانی ئەوانە بڵاودەکرێتەوە کە لە پشت رووداوەکەی گوندی لاجان بوون

لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تەواوی ئەو بەڵگە و ڤیدیۆ و ددانپێدانانە بڵاو دەكرێنەوە كە بوونە هۆی دروستبوونی گرژی لە گوندی لاجان و بەهۆیەوە چەند كەسێك بریندار بوون. 

ئەمڕۆ سێشەم سەرچاوەیەكی ئاگەدار، راگەیاند، لێكۆڵینەوە بەردەوامە لەچۆنیەتی سەرهەڵدانی گرژییەكانی سنووری لاجان و ئێستە چەند كەسێك گیراون كە ددانیان بەوەدا ناوە هانی خەڵكیان داوە بۆ گرتنی شەقام و تەقەكردن. 

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوە كرد، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەدڵنیاییەوە بەڵگە و ددانپێدانان بڵاو دەكرێنەوە كە كێ بوون بوونە هۆی گرژییەكانی لاجان. 

لەلایەكی ترەوە ئاری نانەكەلی بەرپرسی لقی 16ی پارتی دیموكراتی كوردستان، رای گەیاند، چەند كەسێك گیراون، كەسێك كە بەتەواوی لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانییەوە ڤیدیۆی هاندانی بۆ ئاژاوەگێڕی بڵاو دەردەوە لەناو گیراواندایە. 

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە ئەو كەسە وەك هاووڵاتیی گیراوە، بەڵام دواتر دەركەوتووە بەرپرسی یەكێتییە لە سنوورەكەدا و پێگەی خۆی بۆ هاندانی خەڵكی بەكار هێناوە تا ئاڵۆزی دروست بێت. 

دووپاتی كردەوە كە تەواوی ڤیدیۆكان بڵاو دەكرێنەوە و ئەو كەسەیش دەدرێت بە دادگا ئەگەر سەر بە هەرچ لایەنێكی سیاسیی بێت. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه