ڕۆژی سێشەممە 2ی کانوونی یەکەمی 2025، لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن کرد کە پێکهاتبوو لە بەڕێز ماسامیچی سوگایا بەرپرسی دۆسیەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن و بەڕێز ئاکیارا ئیندۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق و چەند دیپلۆماتکاری تری ژاپۆن.
لە دیدارەکەدا شاندی میوان پیرۆزبایی سەرکەوتنی پارتی و بەدەستهێنانی زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگیان لە سەرۆک بارزانی کرد و بە نیشانەیەکی ڕوونیان لە پێگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەناو خەڵک هەژمار کرد. هەروەها ستایشی ئەو بووژانەوە و پێشکەوتنەیان کرد کە لە هەرێمی کوردستان هاتۆتە ئارا و بە هۆکارێکی گرنگیان لەقەڵەم دا بۆ گەشەسەندنی وەبەرهێنانی بیانی، و ئامادەیی وڵاتەکەشیان ڕاگەیاند بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بواری جۆراوجۆر لەگەڵ هەرێمی کوردستان. شاندی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن هەروەها نیگەرانیی خۆیان بۆ هێرشی ئەم دواییەی سەر کۆرمۆر نیشاندا و وێڕای ئیدانەکردنی ڕایانگەیاند کە ئەم هێرشانە دژی سەقامگیریی وزە و ئابووریی عێراق و ناوچەکەیە.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی گەرمی شاندی میوان پێشوازی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوولای کرد و ڕایگەیاندن گەلی کوردستان هەمیشە ڕوانگەیەکی ئیجابیان بۆ گەل و دەوڵەت و شارستانیەتی ژاپۆن هەبووە. سەرۆک بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە هۆکارەکانی پشت هێرشەکەی سەر کۆرمۆر ڕایگەیاند کە ئەم جۆرە هێرش و هەڕەشانە کاروانی پێشکەوتنی هەرێم ناوەستێنێت. لەدرێژەی قسەکانیدا سەرۆک بارزانی ڕۆشنایی خستە سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و کەموکوڕییەکانی یاسای هەڵبژاردن و ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی لە عێراق.
ئایندەی کورد لە سوریا و هەنگاوەکانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوون.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
سەرۆک کۆمار هاتە دەنگ
ئەمرۆ
سوودانی کۆتایی هات
ئەمرۆ
کەسێکی دیکە دەستگیرکرا
1 رۆژ پێش ئێستا
روونکردنەوەیەک سەبارەت بە سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ جزیرێ
1 رۆژ پێش ئێستا

وەڵام بدەوه