Kurdistan Press - بەرپرسێكی یەكێتی دەستی لە تێكدانی ئارامیی خەبات هەبووە بەرپرسێكی یەكێتی دەستی لە تێكدانی ئارامیی خەبات هەبووە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرپرسێكی یەكێتی دەستی لە تێكدانی ئارامیی خەبات هەبووە

دوای دەستكەوتنی چەند گرتە ڤیدیۆیەك لەلایەن بەرپرسانی تەناهی، دەركەوت بەرپرسێكی یەكێتی دەستی هەبووە لە تێكدانی ئارامیی قەزای خەبات، بۆیە گیراوە.

ئەمڕۆ سێشەم دووی كانوونی یەكەم، لیژنەی تەناهیی پارێزگای هەولێر بڵاوی كردەوە، كۆمەڵێك كەسی هاندراو هەوڵی كردەوەی ئاژاوەگێڕی، تەقە و سووتاندنی شوێنە گشتی و فەرمییەكانیان لە قەزای خەبات دا.

ئاماژە بەوەش كراوە، هێزە تەناهییەكان بەشێوەیەكی هێمنانە كۆنترۆڵی دۆخەكەیان كرد. لەو چوارچێوەیەشدا سەركێشی ئاژاوەگێڕییەكان كە كەسێك بوو بە ناوی نێچیروان عیسا میرمسو، لە كاتی راكردنی لە رێگەی كەركووك گیرا و راپێچی بەردەم یاسا كرا.

لیژنەكە دەڵێت، ئەو كەسە خەڵكی هان داوە بۆ هەڵگرتنی چەك و تەقاندنەوەی دامەزراوە ئابووری و نیشتمانییەكان. تەواوی ئەوانەی بوونەتە هۆكاری تێكدانی سەقامگیری و ئاژاوەیان ناوەتەوە، رووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە. ئاشكراكردنی پیلانەكانی ئەو گرووپە و ئەوانەی پاڵنەری بوون بۆ دامەزراوە پێوەندیدارەكان بەجێدەهێڵین

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه