ئارام شێرکۆ-کەرکووک:
توێژەرێکی کشتووکاڵی لەکەرکووک باس لەمەترسییەکانی لەدەستدانی گوندە کاکەییەکان لەسەر کەرتی کشتووکاڵی پارێزگاکە دەکات و دەڵێت: "لەماوەی پەنجا ساڵدا، کاکەییەکان 75%ـی گوندەکانیان لەدەستداوە ڕووبەڕووی بەعەرەب بوون بۆتەوە، و کە کاریگەری لەسەر کەرتی کشتووکاڵی لەکەرکووک هەبووە".
مهدی کاکەی توێژەری کشتوکاڵ و ئاو لەلێدوانێکی تایبەتی گووت: "لەئێستادا کاکەیەکان تەنها لەپێنج گوند نشتەجێن تاکۆتایی ساڵانی شەستەکان کاکەیەکان لەسنوری قەزای داقوق زیاتر کە بیست گوند دەبوون".
زیاتر گووتی: "هەموو کاکەیەکان کاری کشتوکاڵی و ئاژەڵداریان دەکرد چونکە خاکەکەیان بەپیت و بەرەکەت بوو".
باسی لەوەشکرد، کە لە هەموو گوندە کاکەیەکان تەعریب کراوە، وە لەسەرەتایی ساڵانی حەفتاکان ناوچەکانیان تەعریب کراوە وەزیاتر لە ٣٠ هەزار دونم زەوی کاکەیی توشی پرۆسەی بەعەرب کردن بووە.
مەهدی ئەوەشی ئاشکراکرد، کە بەکۆی گشتی زیاتر لەپەنجا هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی بەر پرۆسەی تەعریب بووە ، دوای پرۆسەی ئازادی عێراق ٢٠٠٣ لەرێگای دادگاوە نزیکەی ١٧ هەزار دۆنم گەراوەتەوە بۆ کاکەیەکان لە گوندەکانی بانشاخ و سێکانیان بەڵام هێشتا هەرەشەی دوبارە تەعریب کردن لە ناوچەکە هەیە بەتایبەتی دوای ١٦ ئوکتۆبەر زیاتر لەهەزار دۆنم دوبارە عەرەب بەشێوازی جیاجیا دەستیان بەسەر زەویەکانیان گرتوە بەتایبەتی لەگوندەکانی عەرەبکۆی و ئەلبومحمد.
نەیشی شاردەوە، کە هاتنی داعش بۆ سنوری ناوچەی کاکەیی مەترسی زۆری لای کاکەیەکان دروستکرد چونکە کاکەیەکان لەروی مەزهەبیەوە جیاوازن لەعەرەبی سونەو وە لەلایەکی ترەوە هاوسنوری عەرەبی سونەنن جگە لەوانەش عەرەبەکان چاوی تەماحیان برویتە زەوی و زاری کاکەیەکان چونکە خاکەکەیان بەپیتی و بەرەکەتە.
رایشگەیاند، هاتنی داعش وەکو رێکخراوێکی تیرۆرست گوشارێکی گەورەی مەترسیدار بوو بۆ کاکەیەکان کەناچار سەدان خیزان لەناوچەکە کۆچیان کرد بۆ ناو قەزای داقوق و سەنتەری شاری کەرکووک، وە بەشێکی زۆری گوندەکان بەچۆڵی مایەوە، وەئەوەیشی مایەوە هەمیشە لە ئەنجامی دەستکورتی و نەداریەوە ژیانیان لە مەتەرسی بەردەوامدا بوو. دوای ١٦ ئوکتۆبەر بەشێکی تر لەکاکەیەکان گوندەکانیان چۆڵکرد، وەدوبارە تەعریب دەستی پێکردەوە بەتایبوتی لەگوندەکانی شالیار ، ئەلبو محمد ، زەنقر ، مەتیق وە ئێستا بەشێک لەزەویەکانیان بەدەستی عەرەبەکانەوە دەیکیڵن.


وەڵام بدەوه