پارێزگاری هەولێر گەیشتە گوندی لاجان و رایگەیاند کە هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی خەڵک بۆ سەر ماڵ و حاڵیان بەردەوامن.
ئەمشەو دووشەممە 1/12/2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "هیچ کەسێک لە گوندی لاجان بڕیاری دەستگیرکردنی بۆی دەرنەچووە و هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی خەڵک بۆ سەر ماڵ و حاڵیان بەردەوامن."
گوتیشی: "هەندێک لایەن دەیانەوێت رووداوەکانی لالەزار و کۆرمۆر پەردەپۆش بکەن."
ئاماژەشی بەوەدا کە ئەوانەی ئاژاوە دەگێڕن نوێنەرایەتیی خەڵکی هەرکی ناکەن و خەڵکی هەرکی خاوەنی ئەم وڵاتەن.
هەروەها پارێزگاری هەولێر راشی گەیاند: "دڵنیایی بە خەڵکی کوردستان دەدەین کە دەستی ئاژاوەگێڕان کورت دەکەینەوە."


وەڵام بدەوه