ئەمڕۆ ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانكۆی سەڵاحەدین، بەئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بە بەشداریی حەوت هەزار قوتابی، لە یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری بەڕێوە دەچێت.
"ئەمە خولی 44مین ئاهەنگی دەرچوونی قۆناغی كۆتاییە بۆ هەردوو خولی یەكەم و دووەم بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024ـی زانكۆی سەڵاحەدین"
ئاهەنگەکە لە یاریگەی شەهید فڕەنسۆ هەریری بەڕێوە دەچێت و تێیدا هەزار و 950 قوتابی خوێندنی باڵا و پێنج هەزار قوتابی بەكالۆریۆس بڕوانامەیان پێ دەدرێت.
زانكۆی سەڵاحەدین لە هەولێری پایتەخت لە 17 كۆلیژ و 90 بەشی ئەكادیمی پێكدێت، ساڵانە جگە لە پێدانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس، ناوەندێكی گرنگی زانستیشە بۆ توێژینەوەی زانستی.


وەڵام بدەوه