Kurdistan Press - حیزبێکی کوردستان بەشداری لە حکومەت بکات حیزبێکی کوردستان بەشداری لە حکومەت بکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حیزبێکی کوردستان بەشداری لە حکومەت بکات

د.ئەمجەد محەمەد ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان:

بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم دەرگای گفتوگۆمان دانەخستووە، ئەگەر هەوڵی جدی هەبێت بۆ چارەسەر،حزبی سیاسی قابیلی ئەوەیە هەڵویستی نوێی هەبێت.

د.ئەمجەد محەمەد ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بارەی پرسیارێکی میدیاکانەوە کە ئایا یەکگرتوو بەشداری کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم دەکات لە وەڵامدا رایگەیاند”ئەگەر گۆرانکاری جددی هاتە پێشەوەو جۆرێک لە هەوڵ و هەنگاونانی جددی هەبوو بۆ تێپەراندنی ئەو گرفتانەی هەیە لە هەرێمی کوردستان، ئەگەر دەسەڵات لاپەرەیەکی نوێ هەڵداتەوە ئەکرێ هێز و لایەنی سیاسی لەوکاتەدا قسەی خۆی هەبێت. لەبارەی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکگرتوو دەڵیت”ئێمە لە دەرگامان نەدراوە و تا دەرگامان داخستبێت و دەشڵێت “دەرگامان بۆ گفتوگۆ دانەخستووە و حزبی سیاسی ئەگەر بیەوێ خزمەت بکات نابێت دەرگا دابخات”، لەبارەی هەڵویستی نوێی یەکگرتوو بۆ بەشداری لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکگرتوو ئاشکرای دەکات “ئەگەر گۆرانکاری جددی هەبێت بۆ چارەسەری گرفتەکانی هەرێم، حزبی سیاسی قابیلی ئەوەیە کە هەڵوێستی نوێی هەبێت بەمەرجێک لە خزمەتی خەڵکدا بێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه