مەسرور بارزانی: یەكێتیی هەڵسەنگاندنی هەڵەی كرد بۆ پارتی، بۆیە دانوستان لەسەر ئەم قۆناغە نوێیە دەكەین
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و جێگری سەرۆكی پارتی لە کۆڕبەندی مێپس لە دهۆک لەبارەی پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێم: پارتی زۆر نەرمی نواندووەو زۆر بەخشدە بووە، پۆستی زۆر زیاتری داوە بە یەكێتیی وەكو لە ژمارەی دەنگەكانیان، بەڵام ئەوان هێشتا هەر پێداگرییان دەكردو داوای زیاتریان دەكرد. ئێمە لە سەركردایەتییەوە وتویانە ئیتر ناتوانین لەمە زیاتر بەخشندە بین و نەرمی بنوێنین، بۆیە بەگوێرەی ژمارەی ئەو كورسییانەی كە بردویانەتەوە، قەت ئەو پۆستانەیان بەرنەدەكەوت، دیسان جارێكی تر ئەوان نەیاندەویست حكومەت پێكبهێنرێت و نەهاتە پێشەوە، بەڵام روون بوو نەیانویست حكومەت پێكبێت تا هەڵبژاردنی عێراق دەكرێت، پێموایە هەڵسەنگاندنی هەڵەیان كرد بۆ پارتی كە لەوانەیە پارتی لاواز ببێ لە هەڵبژاردنەكانی عێراقدا، ئەوكاتە ئەوان لە پێگەیەكی باڵاوە دانوستان لەگەڵ پارتی بكەن. ئەمڕۆ دوای هەڵبژاردكانی عێراق بەدڵنیاییەوە دۆخەكە گۆڕاوە، بۆیە ئێمە دانوستانەكان لەسەر ئەم قۆناغە نوێیە دەستپێدەكەین.


وەڵام بدەوه