کەمێک لەمەوبەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سۆران لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرا کرد کە، بەفەرمانی مەسرور بارزانی خانووەکانی سەردەمی رژێمی پێشوو لە خەلیفان تۆمار (تملیك) دەکرێن.
دەقی راگەیاندراوەکە:
بۆ دانیشتوانی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی خەلیفان
رێزدار جەنابی سەرۆک وەزیران ‘’مسرور بارزانی’’ رەزامەندی دا کە تەواوی ئەو خانووانەی لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی خەلیفان لە سەردەمی ڕژێمی پێشوو بەخشراون بە هاووڵاتیانی ئەو سنوورە بە هەمان رێکارەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ خانووەکانی کۆمەڵگا زۆرەملێیەکان مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و بەناویان تۆمار بکرێت (تملیک)بە نرخێکی رەمزی.


وەڵام بدەوه